باسریشک/basrîşik: ن:[ كەش][ با+ سریشک( فرمێسک)] باوبۆران، بارووڤە، بەفروباران بەباوە، ڕەشەبای بەفراوی، ڕەهێڵە، شلێوە، كرێوە، گێژەن.

باسریشک، باوبۆران، بارووڤە، بەفروباران بەباوە، ڕەشەبای بەفراوی، شلێوە، كرێوە، گێژەن 

 

🌧 «ڕەهێڵە»
🌧 «دوودانگ یان #شڵێوە»
بارینی ھاوکاتی بەفر و بارانە کە تێکەڵاوی یەک بن.
🌨 «پەپولەباران یان #کەرەسیسە»
بارینی ئارام و بەسەمای بەفر(بەفری ویشک) کە دەنک دەنکەی ورد بێتە خوار.
وەکوو دەنکی پووچ و بە وێنەی فرینی لەرزۆکی پەپوولە
⛈ «تـەرزە»
ڕەشەبارینی باران بە شێوازی تۆپەڵە سەھۆڵی بچووک و گەورە.
🌨 «کـڕێوە»
بارینی بەفر لەگەڵ ھاتنی بای توند و سەرمای قورس کە زۆرتر لە ناوچە شاخاوێکان‌دا دەدیترێ.
🌧 «لاسـامە»
بارینی لەڕادەبەدەر و زۆر قورسی بەفر و باران کە لە زۆربەی کاتەکاندا سەدەمە و خەساری لێ دەبێتەوە.
❄️ «پرووشەبەفر یا #بۆڕۆش»
بارینی بەفر بە شێوازی دەنکی ورد ورد و چکۆلە کە بە نەرم و نیانی بێتە خوار.
❄️ «زوقــم»
سەرمای قورس کە چەل‌چەلە دەگەڵ بارینی کەمی بەفر تێکەڵاوە بێ‌وەیکە ئاسمان ھەوری بێ. دە زمانی فارسی‌دا بە شەونەم دەناسرێ.
❄️ «بـۆران»
بارینی بە کڵۆ و بەدوای‌یەکی بەفر بۆ ماوەی چەن ڕۆژ دە قەبارەی زۆردا.
(پاراستنی زمانی کوردی ئەرکی ھەموومانە)

.

.

.

.