حەش/ĥešن:[ گیان] حش.     

حش/ĥiš: ن:[ گیان] حەش _ حەشە _ هەش : heš ( کباک، زا)، حورچ _ هورچ، خرس( فار)، وورچ _ هرچ ( ئامێدی) هەرس _ هرس : گیانلەبەرێکی گواندارە کە لە هەموو کیشوەرەکان بوونیان هەیە بێجگە لە ئاوسترالیا. زۆربەیان لە باکووری گۆی زەوی دەژێن، لە کیشوەری ئەفەریقاش تەنها لە کێوەکانی ئەتڵەس و ووڵاتی مەغریب هەبوون،بەڵام ئێستا قڕیان تێکەوتووە.  وورچەکان بە شێوەی زانستی لە بنەماڵەی Ursidae پێک دێنن و ئێستا 8 جۆری سەرەکیی وورچ لە جیھاندا دەژین. کێشی جۆرەکانی ووڕچ لە نێوان 300 بۆ 800 کیلۆگرامە و ڕەنگەکانیان ، قاوەیی و ڕەش و سپی یە. هەندێ جۆری پەڵەیەکی سپی لەسەر سینگی یان ناوچاونی هەیە. بۆنموونە لەوولاتی نەرویج و سوید و فینلاند نزیکەی  1.200 بۆ 1.500 دانە ووڕچی قاوەیی باکووری گۆی زەوی هەن. [ ئینگـ : bear]

.

.

.

.

.