گورچیلە/gurçîle: ن:[ توێ] خناوکە، گورچە( فە)، گورچەویلە، گورچک، گورچلک، گورچیلک : دوو ئەندای سەربەخۆن لەناو کەڵینەی سک دا. هەر دانەیەک لە گورچیلە بە ئەندامێکی گرنگ پێویستی ژیان لە لەشی مرۆڤدا هەژمار دەکرێت. هەر گورچیلەیەک درێژییەکەی نزیکەی 4 ئینج و نیو دەبێت و هەر یەکێک لە گورچێلەکان کێشی لە نێوان 150 – 175 گرام دەبێت. گورچیلە دەکەێتە پشت خوارترین پەراسووەوە، هەر دانەیەکی لەم لاو و ئەو لای بڕبڕەی پشتەوە یە بەندە. لەلای گورچێلەی چەپەوە فاتەڕەش دەکەوێتە پێشی. وە لەبەری لای ڕاستەوە دەکەوێتە پشت جگەرەوە. گورچیلەی لای ڕاست شوێن کەوتەکەی خوارترە لەهی لای چەپ. بەدەگمەن هەیە، مرۆڤێک لە زگماکییەوە خاوەن یەگ گورچیلە بێت، ئەمەش ئاسایەوە هیچ کێشەیەک بۆ کەسە دروست ناکات. ئەگەر گوڕچیلەکەی تووشی نەخۆش نەبێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 246}. 

 ئەرک و ئیشکردن لە گورچیلە دا

گرنگترین کاری گورچیلە، ڕاگرتنی هاوسەنگی لەشە. گورچیلەکان لە رۆژێکدا نزیکەی 182 لیتر خوێن دەپاڵێون. هەر یەک لە گورچیلەکان زیاتر لە 2 ملیۆن یەکەی پالاوتنیان تێداتە. کیمفە گرێکان پاڵێوەری زۆر بچووکن، کە لە توانایاندا هەیە، خوێن بپاڵێون و ماددەی زیانبەخشەکان لوخوێن جیا بکەنەوە. هەرچەندە چڕبوونەوەی ماددەی بیلرۆبین : دەبێتە هۆی زەردبوونی میز، ئەمەش لە ئەنجامی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێن پەیدا دەبێت. 

بەردی گورچیلە/gurçîle : ن:[ ئینگـ : nephralgia]. 

بنەنێرگز/binenêrgiz: ن:[ ڕوو] لەدوای زەرکردنی بەکاردەنێندرێت بۆ نەخۆشی گورچیلە.

تیزانگ/tîzang: نتـ:[ توێ][ ئەردە][ تیز+ ئانگ] تیزانگی( هـ)،گمێزدان، میزدانک، میزڵدان، مسوڵدان، مسوڵدانە : کیسەیەکە لە نێو لەش دا کە میز لە گورچیلەوە وردەوردە دەڕژیتە نێوی وتێیدا کۆدەبێتەوە.

ژانەو گورچیڵەی/janew gurçîľey: نتـ: [ نخ] [ هـ] دەردی گورچیلە. 

خوێنە مێزێ/gurçîle: نتـ: بوونی یوریا لە میزدا یان خوێن لەناو میزدا دەبێت Uremia.

سووتانەوەی گورچیلە/sûtanewey gurçîle: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلەی ئاوبەندی/sûtanewey gurçîley awbendî: نتـ:[ نخ] ئاوبەندە هەوکردنی گورچیلە.[ ئینگـ : Dropsical Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلەی ئاووس/sûtanewey gurçîley awus: نتـ:[ نخ] زگپڕە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Pregnency Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلە بەتوندی/sûtanewey gurçîle be tundî: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلەی کوتوپڕ. [ ئینگـ : Acute Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلەی درێژخایەن/sûtanewey gurçîley dirêjxayen: نتـ:[ نخ] کۆنە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Chronic Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلە میکرۆب/sûtanewey gurçîle mîkrob: نتـ:[ نخ] میکرۆبە هەوکردنی گورچیلە. [ ئینگـ : Bacterial Nephritis].

سووتانەوەی گورچیلە و میزڵدان/sûtanewey gurçîle û mîziľdan: نتـ:[ نخ] هەوکردنی گورچیلە و میزڵدان.[ ئینگـ : Nephrocystitis] . 

شێرپەنجەی گورچیلە/şêrpencey gurçîle: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ گورچیلە ][ ئینگـ : Cancer of the kidney (Cancer Renis) ]

کیسی گورچیلە/kîsî gurçîle: نتـ:[ کیس+ ی+ گورچیلە] کیسەکردنی گورچیلە : بریتییە لە جۆرە کیسێکی سادە، کە لەسەر دیواری تەنک و ساف گورچیلە یان بەشی دەرەوەی گورچیلە پەیدادەبێت و ئاوێکی ساف یا کەم ڕەنگی زەردێکی کاڵی تێا کۆدەبێتەوە. هەندێ جاریش لە نزیک ناوەڕاستی گورچیلە ئلەم جۆرە کیسانە دروست دەبن. کێشە بۆ کاری گورچیلە دروست دەکات. لە رێگای سۆنەرەوە پزیشک دەستنیشانی دەکات. هۆکاری پەیدابوونی کیس دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی تەمەن، بۆماوەیی، یان شووشتنی گورچیلە. گەورەبوونی کیسەی سەر گورچیلە، فشارێکی زۆر دەکاتە سەر خۆدی گورچیلە یان بۆڕی میز و ڕێرەوی میز. گرفتی زیاتر بۆ گورچیلە پەیدا دەبێت. بە هۆی تیشک و پشکنینی لەرەکەر( ڕەنین) و هەندێ جاریش پێوستی بە تیشکی تەنووری هەیە.[ ئینگـ : nephrocystosis].  

میزی خوێناوی/gurçîle : ن: نەخۆشەکە زۆرجار هەست بەبوونی خوێن دەکات لەناومیزدا یان بەچاو دەیبینێت کە ڕەنگی میزەکەی زەرد نیە. بۆنی خوێن لە میز دا لە نێوان 60 , 120 بێت : Blood Urea. خوێنی ناو میز دەکرێت بە دووشەوە، هەندێک لە جۆری میزەکە سوورە یان خوێناوییە، بە چاو دەبیندرێت. هەندێکی دیکەی لە ڕێگای شیکارییەوە دەردەکەوێت کە خوێنی تێدایە ، بەم شێوە خوێن بەربوون لە کۆئەندامی میزەڕۆوە دەبیندرێن.[ ئینگـ : Hematuria]. 

  

.

.

.

.