کەمتار/kemtar: ن:[ گیان] [ فە، ل] کەمتیار.

کەمتیار/kemtiyar: ن:[ گیان][ هـ][ کەم+ ت+ یار] ئەفتار، خەفتیار، کەفتار، کەمتار _ کەمتێر، گۆڕهەڵکەنە، هەفتیار : حەفتیار : ئاژەلێکە، وەك گورگ وایە، گەورەترە لە گورگ. بەرزییەکەی (70 – 90) سم، درێژییەکەی (1،5)م دەبێت.کلکی کورتە، سەری خڕە، چوار ( کەڵبە)ی درێژی لە پێشەوی سەرەوە و خوارەوەی دەمی دا هەیە. گۆشتخۆرە، بەتایبەتی گۆشتی ئاژەڵی تۆپیو و مردارەوە بوو دەخوات، شەوکارە واتە بەشەوان راو دەکات. ( 5- 6) بەچکە دەکات.

:: فڵان کەس دەڵێی کەمتیارە، هەر مرخەی دێت.{ پەند}

:: کەمتیار و کەرامەت کوجا مەرحەبا. { ئەنوەر قادر ڕەشید}

{ ……

لێرە رەحمانێ وەکوو ئاوی ژیان
بوو بە پێشمەرگە لە پێناوی ژیان
قارەمانانە لە مەیدانی خەبات
گیانی دانابوو لە بۆ گەل بەخەڵات
رووی لە هەر لایێ دەکرد خۆر ئاسا
کەمتیار دەردەپەڕی و دەش تاسا
سەری سیخواری لە نێو ئاشی کرد
راوی گورگ و چەقەڵی جاشی کرد
بوو بە سەرمەشقی ژیانی لاوان
دەرسی ئیمان و ئەوینی دا وان

….. }{ رەسووڵ سوڵتانی}

کەمتیاری مێرووخۆر/kemtiyarî mêrûxor: نتـ:[ گیان]  ئاژەڵێکی گوانداری مێرووخوەرە کە لە کەمتیار دەچێت، وە ژینگەی سەرەکی ئەو ئەفریکای ڕۆژھەڵات و باشوورە. ناوەی ئاردوۆڵف : aardwolf لە زمانی ئەفریکانز/ ھۆلەندی دا بە واتای ( گورگی زەمین) ـە. بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی کەمتیار، کەمتیاری مێرووخوەر زۆربەی ھەرەزۆری خۆراکی خۆی لە مێروو بە تایبەت مۆریانە، لارڤای مێرووەکانی دیکە دابین دەکات، و ھەروەھا مردارۆبووش دەخوات. [ ناوی زانستی : Proteles cristata ].

قوزەکەمتیار/quzekemtiyar: نتـ:[ قوز+ ئە+ کەمتیار]

لەناو کوردەواری وا باوە کە قوزەکەمتیار بۆ جادوو بەکاردەهێندرێت. کە کوڕان قوزەکەی بەکاردێنن بۆ ڕازی کردنی دڵی کچان، بەڵام قوزی کەمتیار هەمووی وەك یەك کارناکات. بەڵام کجان ناتوانن قوزی کەمتیار بەکاربێنن بۆ ڕازی کردنی دڵی کوڕان. 

قوزەکەمتیارفرۆش/quzekemtiyarfiroš: نتـ:[ قوز+ ئە+ کەمتیار] مریەم خانم.

 قوولەی کەمتیار/qûley kemtiyar: ن:[ دەنگ]

.

.

.

.

.

.

 

 

 

.