ئه‌نزه‌رووت/enzerût: ن: [ ڕوو] ئه‌نجه‌روت، سەرفوول، سوورپییل، سوورفل : گیایەکە گوڵێکی پەمبە دەگرێت. لە قەدەی ساقی گوڵەکەی سرێش یان جیوە به‌ڕه‌نگی قاوەیی، سوور، زه‌رد، بۆز، بۆر و سپی و ڕەش دەردەدات. ئەو جرێشە بۆ كۆلنج و كرمی گه‌ده‌ باشه‌، هەروەها بۆ ده‌رمان دروستكردن به‌كاردێت.  ئەنزەرووت بۆ بەیەکگەیاندنی پێست و گۆشت کاتێک مرۆڤ یان ئاژەڵ برییندار دەبوو. [ Bot : Astragalus sarcocolla Dymock][ ع : العنزروت]

{

پشتی ڕیشی و شانی زڕمدارو جده‌وبو ناعیلاج

چه‌ند قروشێكم هه‌بوو، بۆ مدا به‌نه‌وت و ئه‌نزه‌رووت

}{ شێخ ره‌زا}.

.

.

.

.