داڵ¹/daľ: ن:[ باڵ][ جا، مكـ، بابا] داڵاش : باڵندەیەكە بە ئەندازەی قازێكەكە، دندووكی قولاپەدارە، چەنگاڵی تیژە، وەكو باز زۆر بەهێزە و گۆشتخۆرە. گۆشتی خۆشی ناخورێت، لە نێو كێواندا دەژێت.
داڵاش/daľaş: ن:[ باڵ][ مكـ] باڵندەیەكی بەقەد قازێكە،
داڵەسپی/daľe sipî: نتـ:[ باڵ][ بار]
1 – قەلەسڕبوونی.
2 – سیساركە كەچەڵە.
داڵەسوورە/daľesûre: نتـ:[ باڵ] سوورەداڵ.
داڵەكەرەخۆرە/daľekerexore: ن:[ باڵ][ بابا] خەرتەل، كەپەنەك داڵ( كهـ)، لاشەخۆرە( ئەردە): باڵندەیەكی گۆشخۆرە و لەهەموو باڵندەیەكی تر زلترە.
داڵەگەڕگەڕ/daľegeřgeř: ن:[ باڵ] قەرەداخ، سیساركە كەچەڵە.
.
بەچكەداڵ/bečikedaľ: نتـ:[ باڵ][ بەچکە+ داڵ][ ئینگـ : eaglet]
سوورەداڵ/sûredaľ: نتـ:[ باڵ][ سوور+ ئە+ داڵ]
1 – : بڵح ، پیرۆزە، پێشەخۆرە، داڵەسوورە، سوورەواڵە : گەورەترین باڵندەی خێزانی داڵاشەکنە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور ئەوڕوپا و باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقا دەژێت. ئەم داڵە ئێسکی ئاژەڵی مردوو بە دەنووکی هەڵدەگرێت و بەرز دەفڕێت و پاشان بەری دەدات تاکو بکەوێتە سەر بەردی دەشت و شاخ و بشکێت ئەوجار قووتی دەدات. بۆیە بە داڵی ئێسک خۆر دەناسرێت. ئەم داڵە نزیکە لە جۆری داڵی میسری کە لە کوردستانیش دەژێت. مەلێكی ڕاوكەری زلە، پەڕەكانی پستی بۆری مەیلەو سپین و پەڕەكانی سەر سینگی زەردی خەنەیین. هەندێك لە پەڕەكانی سەرسەری درێژترن و لەژێر دندكێشی پەڕی درێژی هەیە. [ ئینگـ : Bearded vulture ].
2 – هوما: مەلی بەختەوەر، لە ئەفسانەی كوردییدا باڵندەیەكی پیرۆزە، كە گوایە لەسەركێ بنیشێتەوە، دەبێتە پادشا.
.
.
_______________________
داڵ²/daľ: ن: هێشووی جوورە ترێیەكی دەنك شاشە.
.
.
_______________________________
داڵ³/daľ: ئان: مرۆڤی بێ تووك و لاواز.
داڵ بوون/daľ bûn: كتن: لاوازبوونی گیاندار.
داڵگۆشت/daľigoşit: ئانتـ:[ ئد] لەر، لاواز، ڕەقەڵە، بێ تووك، مسری( هـ).
داڵگۆشت/daľigoşit: نچ:[ ئد] لەری، لاوازی، ڕەقەڵەیی، بێ تووكی.
داڵبەخش/daľibexiş: نفا:[ داڵ+ بەخش ( بەخشین)] دابەش، بەسەردا بەخشینەوە.
داڵ داڵ كردن/daľdaľ kirdin: كتپ: لەت لەت كردن، بەش بەش كردن، داڵبەخش كردن. {ڕێژگە. ل . 120}.
.
.
__________________________
داڵ4/daľ: ن:[ سەز] ( رائد). :
داڵ و ئەستێرە/daľ û estêre: نتـ:[ سەز] ( مقدم).
داڵ و دوو ئەستێرە/daľ û dû estêre: نتـ:[ سەز] (عمید):
داڵ و سێ ئەستێرە/daľ û sê estêre: نتـ:[ سەز]
.
.
.
.