پن¹/pin: ن:[ زیند][ كباك] زچ، قوڕنوو : جانەوەرێكی بچووكی سووركەلەیە، كە بە ئاژەڵەوە دەنووسێت.

.

.

_______________________

پن²/pin: ن:[ ڕوو]

1 – بڕكەی شووتی و ئیتر.

2 – كەد و توولەی لكە گیایانە، كە بە زەوی دا بلاودەبێتەوە.

.

.

_______________________

پن ³/pin: ن: خاڵ، پەڵە، پنۆك، پنك.

پنپنی/pinpinî: ئانتـ:[ پن+ پن+ ی] پنكپنك، پەڵەپەڵە، بەڵەك

پنك/pink: نتـ:

1 – [ ژمارە] سفر، ‌هیچ، پونت _ پنت.

2 -  خاڵ، پەڵە، نیشانە، پنت.

پنكە/pinke: نتـ:[ پنك+ ئە] پنك.

پنكەهەور/pinke hewir: نتـ: پارچە هەورێكی گچكە.

پنكەپنك/pinkepink: ئانتـ: خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنپن، پنۆكپنۆك، كانگ.

پنكدار/pinkedar: ئانتـ: نیشانەدار، خاڵدار، پەڵەدار.

پنكداری/pinkedarî: نتـ: نیشانەداری، خاڵداری، پەڵەداری.

پنۆ/pino: ئانتـ: پەڵەی بچووك، لەكە، خاڵ.

پنۆك/pinok: نتـ:[ پنۆ+ك] خاڵ و پەڵەی وورد لە تشتان یان لەسەر لەشی مرۆڤدا.

پنۆك پنۆك/pinok pinok: ئانتـ: خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنك پنك.

.

.

.

.

.