پەشیمان/peşîman: ن: بازگەشتەوبووگ، پاشگەز( ئەردە)، پەشمان _ پۆشمان ( کباک)، ﺬووڤان، ﺬیوان( بابا، جاف)، پێ لەپاش، بادەرەوە، گەڕاوەوە.

پەشیمانبوونەوە/peşîmanbûnewe: كتن:[ پەشیمان+ بوون+ ەوە] پاشگەزبوونەوە، پشتی دەستگەزتن، سەرلەبەرددان، سەرخووەڤەهاتن، ساردبوونەوە، بادانەوە، گەڕانەوە، وادانەوە، ﺬیوان بوونەوە، لەخۆبردوویی بوون.

پەشیمانكردنەوە/peşîmankirdinewe: كتپ:[ پەشیمان+ كردن+ ەوە] پاشگەز كردنەوە، ﺬسوانكردنەوە، پۆشمانكردنەوە.

پەشیمانێتی/peşîmanêtî: نچ: پاشگەزێتی، ﺬیوانێتی.

پەشیمانی/peşîmanî: نچ: پاشگەزی، پەژیوانی، ﺬووڤانی، پۆشمانی، پێ لەپاشی، بازگەشی، گەریانەوە، هەڵگەڕیانەوە.

پەشیمانیی بەدوڕوە( لەدوو) بوون/peşîmanîy be dwawe(le dû)bûn: کتن: کار و کردەوەیەک کە ئاکامی پەشیمان بوونەوەبێت.

:: بۆ هەر کارێکی باشتر پیاو پرس بەگەورەتر بکات، کاری خۆکردە پەشیمانی بەداوەیە.

پەشیمانیی چێژتن/peşîmanî çêjtin: کتن: پەشیمانبوونەوە لە ئەنجامی کارێک، تووشی پەشیمانی بوون.

پەشیمانیی هێنان /peşîmanî hênan: کتپ: پەشیمانی هاوردن.

:: یەخە دادڕین، پەشیمانیی دێنێ.

.

.

________________

پەشیمان/peşîman: ن:[ ڕوو] گوڵە هەژار.[Bot :Begoniacea].

.

.

.

.