تەنبوور/tenbûr: ن:[ مۆسیقا] تەمبوور.

تەنبوورە/tenbûre: ن:[ مۆسیقا] تەنبوور، تەمبوور.

{

سووتاوە دەروونم وەرن ئەی موتریب و ساقی

تۆ لێدە لەتەنبوورە، ئەتۆ پڕ كە ئەیاغان

}{ وەفایی}.

تەنبوورڤان/tenbûrvan: ن:[ مۆسیقا] تەمبوور ژەن.

تەنبووری/tenbûrî: نتـ: كاكۆڵی پیاوان كە لە كاسەی تەمبوور دەكات.

.

.

.

.

.