جووت¹/cût: ن:[ ژمارە] دووتاک، دوولنگ، چشتێک کە تاک نەبێت.

:: جووتەگایەک، جووتەئەسپێک، جووتەكەوشێک، جووتەگۆرەوی.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  یەۆیتی itioaY كانگا بۆ واتای جووت : union، connection داناوە، ل، 417

 

 تێبینی 
 وشەی یەۆیتی هەندێ گۆڕانکاری بە سەرداهاتووە لەزمانی ئاڤێستاوە بۆ زمانی کوردی هەنووکەی، وەک زمانە هێندوئەوروپییەکانی دیکە.

 بۆ نموونە : Y ئەم پیتە لەشێوەزاری هەورامی هەر وەک خۆی ماوە کە( ی) گۆ دەکرێت و لە شێوەزاری ناوەند( سۆرانی) بووە بە( ج) وەک چۆن پیتی ( j ) لە زمانی دانیمارکی بە( ی) گۆ دەکرێت، کەچی لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئیتالی بە( ج) گۆ دەکرێت،

 یەۆێتی گۆڕاوە بە جەوێتی > جە( و – ف) یتی > جەفت > جفت

 تێبینی 
 1 – جەمال عەبدول لە بەركوڵێكی زانستەزاراوەسازیی كوردی : ئامڕاژە بۆ چەند پێشگرێكی ئینگلیزی و لاتینی دەكات كە بەشێوەیەك هاوواتان لەگەڵ وشەی جووتدا : وەكو : bi دوانی biangular،bin دوانە binaural ل، 101. یان di dipolar یان dipl or diplo ل، 107. 
2 – diploid ، double، duplex ، pair or paired ، mating بۆ ئەم پێنج وشە یە، زمانەوانی كورد ( جووت) یان تێهەڵكێشكردووە بۆ دڕاشتنی زۆر زاراوەی زانستی}.

جووت ئاوێزەكەی فرێسنێل/cût awêzekey firêsnêk: نتـ:[ فز] ئاوێزە دووانیەكەی فرێسنێل[ ئینگ:fresnel biprism]

جووت ئەستێرە/cût estêre: نتـ:[ فیز][ جووت+ ئەستێرە] [ ئینگ: double star] .

جووتەئیفلیجی/cûte îflîcî: كتن:[ زیند][ جووتە+ ئیفلیجی][ ئینگـ: dipegia] .

جووتەپیپتاید/cûte pîptayid: نتـ:[ زیند][ ئینگ: dipeptide] .

جووتەشەكر/cûte şeker: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : disaccharides] .

جووتەشكاندنەوە/cûte şikandinewe: كتن:[ زیند][ فیز][ ئینگ: birefrigence] .

جووتەكی ئایۆنی سەرەتایی/cûtekî ayonî seretayî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : ] 199

جووتەكی ئەلێكترۆنی/cûtekî elêkitronî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : electron coupling]

جووتەكی دووانی/cûtekî duwanî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : amhidiploid]

جووتەلوولپێچ/cûte lûlpêç: كتن:[ زیند][ ئینگـ : double helix] .

جووتەلێكدان/cûte lêkdan: كتن:[ زیند][ ئینگـ : double cross] .

جووتەی جیاواز/cûtey ciyawaz: كتن:[ زیند][ ئینگـ : heteroduplex] .

جووتەی سەران/cûtey seran: نتـ: بۆ دووكەسان بەكاردەهێندرێت، كە هەمیشە لەیەك جێگا پێكەوە ئامادەبن.

جووتەی گەرمی/cûtey germî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : thermo copole] .

جووتەی هەنجیران/cûtey henicîran: ن:[ فەل] دووئەستێرەن لە تەنیشت یەكەوە، وەک چزوووان بۆ چەند ئەستێرەیەكی دیكە، لە دووپشك دەچن لە كاتی ئێواراندا. كە كەوتنە لای باشووری ئاسمان، ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە.

جووتەی هێز/cûtey hêz: نتـ:[ جووت+ ئەی+ هێز] پێڤاژۆیەكە لە نزیکبوونەوەی دووكەس یان دووڕەگەز، كە كۆدەبنەوە لە پەیوەندییەكدا، دەكەوێتە سەر جۆری پەیوەندییەكە.[ ئینگـ : Couple] .

جووت بەرهەمهێنان/cût berhem hênan: ن:[ فیز][ ئینگ:pair produkation] .

جووتبوون/cûtbûn: كتن:[ زیند] 

1 – دۆست و ئاشتبوون، لە تەنیشت یەكتری تەرازبوون، لەگەڵ ژنی یان پیاوی خۆنووستن. 

2 – كەوتنەسەریەک : ئەم زاراوڕەیە بۆ جووتبوون و كەوتنە سەریەكی ددانەكان بەكاردێت. 

3 – ڕێك و تەرازبوونی دووچشت بەقەد یەكتری.

جووتبوون هەڵبژاردەیی/cûtbûn heľbijardeyî: كتن:[ زیند][ ئینگـ : assotative mating] .

جووتبوون كرۆمۆسۆمەكانی خانە لەشییەكانهە/cûtbûnî kiromosomekanî xane lešîyekan: كتن:[ زیند][ ئینگـ: somato] .

لەگەڵدا جووتبوون/le geľida cûtbûn: كتن:[ پز] جووتگرتن، پەڕین، گانكردن : جووت بوونێكی ڕەگەزیییە لە نێوان مێ ونێردا، واتا كێر دەچێتە نێو قوزی مێیەكەوە.

جووتبوونی خزم/cûtbûnî xizim: كتن:[ زیند][ ئینگـ: In breeding] .

جووتبوونی خزمەزۆرنزیكەكان/cûtbûnî xizime zornizîkekan: كتن:[ زیند] ( كە یاسا ڕێگای پێ نادات)[ ئینگـ: Incestuous]

جووتبوونی خۆیی/cûtbûnî coyî: كتن:[ زیند] خوودجووت بوونی.[ ئینگـ: autogamy]

جووتبوونی هەڕەمەكی/cûtbûnî heřemekî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: panmictic] .

جووت پەڕینەوەی دوو شریتی/cût peřînewey şirîtî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: two strand double] .

جووت پێكردنی ئاڕاستەیەتی/cût pêkirdinî ařasteyetî: كتن:[ زیند][ ئینگـ: controlled matig] .

جووت جەمسەر/cût cemser: نتـ:[ فز][ ئینگـ: bipolar، depole] .

جووت جەمسەری كارەبایی/cût cemser: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: electric dipole]

جووت توخم/cût tuxim: ن: جووت ڕەگەز.[ ئینگـ: bisexual]

جووتخاڵ/cûtxaľ: ن:[ ڕێز][ : ] جووتەخاڵ.[ ئینگـ: Colon]     

جووت ڕەگەز/cût řegez: ئانتـ: بەو كەسە دەڵێن كە حەز دەكات جووت بێت دەگەڵ هەم ڕەگەزی نێر و هەم ڕەگەزی مێ.

جووت ڕەگەزی/cût řegezî: نتـ، شڕ: ئەوەی پێوەندی بە جووت ڕەگەزە هەبێت.{ فەرهەنگی پزیشكی، ل، 9}.

جووت زایەڵە/cût zayeľe: نتـ:[ فیز] زایەڵەی دووانی[ ئینگـ: paired echo] .

جووتكە/cûtke: ن: جووت، دوو.

جووتكەی برادەران/cûtkey biraderan: نتـ:[ هـ] دووبراڵە.

جووتكەی خاڵان/cûtkey xaľan: نتـ: دووخاڵ.

جووتكردن/cûtkirdin: كتپ: پێوەدان وداخستنی دەرگا و پەنجەرە ی دوو دەری. یان چەند چشت خستنەپاڵ یەكتری.

جووت كۆمەڵەی كرۆمۆسۆمی/cût komeľey kiromosomî: نتـ:[ زیند][ ئینگ:diploid] .

جووتگرتن/cûtgirtin: كتپ:

1 – چاتێن، بەپیت كردن، تەلقیح كردن. 

2 – پێكگەیشتنی نێر و مێیە (گان).

جووتگرتنی هەڕەمەكی/cûtgirtinî heřemekî: كتن:[ زیند][ ئینگـ : random mating] .

جووتلانە/cûtlane: ن:[ شا] دووانە.

جووت لوولە/cûtûle: نتـ:[ سەز] جوورە تفەنگێكی دوو لوولەیە.

جووت ماشە/cûtmaşe: نتـ:[ جووت+ ماشە] ئامزارێكی كاتژمێرێیە.

جووت ماڵە/cûtmaľe: نتـ:[ جووت+ ماڵە][ ئینگ:dioecious]

.

.

__________________

جووت²/cût: ن:[ كشت] بریتییە لە دووگا، دووئێستر و دووگوێدرێژ یان دووكەڵ، كە لەژێریەک نێڵەدا بن و بەسران بەیەكەوە بۆ زەوی کێڵان وکاری كشتوكاڵی. 

جووتانە/cûtane: نتـ:[ كۆن][ ئاب][ جووت+ ئانە] باجێک بووە كە ئاغا لە خاوەن جووتی دەسەن، ساڵی جارێک.

جووتبەندە/cûtbende: نتـ:[ جووت+ بەند+ ئە] فەلەخووێ، جوتێر.

جووتبەندەیی/cûtbendeyî: نچ:[ جووتبەندە+ ئیی] فەلەخووێیی، جوتێری.

جووتكردن/cûtkirdin: كتپ: بەجووت كێڵانی زەوی و زار.

جووتیار/cûtyar: نتـ:[ جووت+ یار] جووتێر، جووتبەندە، جووتكار: كەسێكە بۆخۆی یا بەكرێ و بەمانگانە یان بەساڵانە جووتی بكات.

جووتیاری/cûtyarî: نچ: پیشەی جووتێری، جووتكاری.

جووتیاری بێزەوی و زار/cûtyarî bêzewî û zar: نتـ: جووتیاری نەدار، زێرکڕ.[ ئینگـ : Serfs].

جووتیاری کرێداری/cûtyarî kirêdarî: نتـ:.[ ئینگـ : Tenant farming ]. 

جووتێر/cûtêr: نتـ:[ جووت+ ئێر] جفتیار، جووتبەندە، جووتیار، جووتكار.

جووتێری/cûtêrî: نچ:[ جووتێر+ ئی] جووتیاری، پێشەی جووتكاری.

.

.

.  

.