وێژامە/wêjame: ن: وەژەگ، نڤیسکی، پەخشان.  

وێژە ¹ /wêje: ن:[ کە][ وێژ+ ئە] ئەدەب( ع : ادب)، تۆرە، به‌رهه‌می نووسراوی، گۆتە. [ ع : ئەدەبیات][ ئینگـ : Litterature].

 

وێژەدار/wêjedar: ن: وێژەوان.

وێژەر/wêjer: نفا: بێژەر، قسەکەر.   

وێژەوان/wêjewan: نتـ: تۆڕەڤان، نووسەری هۆنراوە و پەخشان. 

وێژەوانی/wêjewanî: نچ: تۆڕەڤانی.  

      گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی وێژە     

وێژەی تەماشا/wêjey temaşa: نتـ: وێژەی شانۆ.

وێژەی چیرۆک/wêjey çîrok: نتـ: ئەدەبی چیرۆک.

وێژەی دووان/wêjey duwan: نتـ: ئەدەبی دووان، ( خیتابی).   

وێژەی داستانی/wêjey dastanî: نتـ: جۆرێکە لە وێژە کە لە گێرانەوەی چیرۆکێک دەگرێتەخۆ، هەندێکیان سەرگووزەشتەی فۆلکلۆرین و هەندێکیان ویرە( خەیاڵ)یین.   واتە دەستکردی زەینی نووسەرن. لە بەرامبەری ئەم وێژەدا، وێژەی ناداستانی بوونی هەیە کە زۆرتر باسی ڕووداوە حەقیقیەکان (وەکوو مێژوو، ڕۆژنامەوانی و …) دەکات.[ ئینگـ : Fiction]

وێژەی گەلێری/wêjey gelêrî: نتـ: وێژەی میللی.   

وێژەی مڕمڕین/wêjey miřmiřîn: نتـ: وێژەی نواندن.

وێژەی مێژوویی/wêjey mêjûyî: نتـ:

وێژەی هەستبزوێن/wêjey hestbizwên : نتـ: جۆرێکە لە وێژەی بینەر و خوێنەر، کە زیاتر لەشێوەی فیلم و بەرهەمی تەلەفیزوێنی نیمایشت دەکرێت. وەگەڵی ڕێرەوەی نوێی لێبووەتەوە. [ ئینگـ : ئینگـ : Thriller]

وێژەیی/wêjeyî: نچ: خۆرڕوو، خۆرڕوویی. سەر بە هۆنراوە و پەخشان.

وێژتن/wêjtin: کتن: گووتن.

وێژنە/wêjine: نفا: قسەکەر.

وێژیاگ/wêjiyag: ن: قسە، گوتە.

وێژین/wêjîn: ن: گووتن، گوتن، ووتن.      

دیداری وێژەیی/dîdarî wêjeyî: نتـ:  

فەرهەنگ و وێژە/ferheng û wêje: نتـ:

.

__________________

وێژە ² /wêje: ن:[ هـ] باوێشک. [ ئینگـ : Yawn].{ وشەنامە، ل، 1039}

وێژە ئازتەیەرە/wêje aziteyere: کتن:[ هـ] وێژەئاستەیەرە، باوێشک دان.

وێژە ئازتەیرە/wêje aziteyire: کتن:[ هـ] وێژەئاستەیرە.

وێژە ئازتەیۆ/wêje aziteyo: کتن:[ هـ] وێژەئاستەیۆ.

وێژە ئەرە ئازتەی/wêje ere azitey: کتن:[ هـ] وێژە ئەرە ئاستەی.

وێژە ئەوە ئازتەی/wêje ewe azitey: کتن:[ هـ] وێژە ئەوە ئاستەی.{ وشەنامە، ل، 1040}

وێژەکردن/wêje kirdin: کتپ: سیرمە، هیرتە : چەند سیرمەیەکی پێکەوە بادراوە بۆ بەستنی قژانە.

.

.

_________________

وێژان/wêjan: کتن:[ کە، دەر] دابێژان، بێژان، لەبێژنگ دان.

وێژاندن/wêjandin: کتپ:[ کە، دەر] دابێژتن.

وێژە ³ /wêje: ن: بێژە.

وێژنگ/wêjing: ن: وێژینگ، بێژنگ _ بێژینگ، ویژنگ.   

.

.

.

.