كۆئەستێرە/koestêre: ن:[ فەل][ کۆ+ ئەستێرە] گەلەئەستێرە، گەلاس، کاکێشان. [ ئینگـ : Galaxy].[ ئینگـ : Galaxy]

کۆئەستێرەکان/koestêrekan: نتـ:[ فەل][ کۆ+ ئەستێرەکان] کۆمستێر: Komstêr ( كباك) : کۆی ئەستێرەکانە لە ئاسمانی شەوان کە دیمەنێك یان ڕووخسارێك پێکدەهێهن، بەپێیی پێکەوتەی دیمەنەکان دابەش دەبن بە پانتای ئاسماندا. ئەم دیمەنانە ئاسانکاریی دەکەن بۆ ئەستێرەناسەکان، لەبەرئەوەی کۆمەڵە ئەستێرەیەکی نەگەڕۆکە، شێوەیەکی سەیریان هەیە.  یەكێتی ئەسترەناسانی جێهان لە ساڵی 1922 زایینی دا، کۆ ئەستێرەکانیان دابەش کردووە بەسەر 88 دیمەن ێان ڕووخساری ئاسمانی.[ ئینگـ : Constellations]

.

.

.

.

.