نان ¹ /nan: ن:[ هـ] بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئاردگەنمخوێ و هەوێن( هەویرترش)و ئاو تێکەڵدەکرێت و دەبێت هەویر.  هەویرەکە پشویەکی پێ دەردرێت تا هەڵبێت، وورددەكرێت و دەکرێتە گونک، پاشان گونکەکە پان دەکرێتەوە ئامادە دەبێت بۆ برژاندن. جا لەناو تەندوور یان لەسەر ساج.[ ئینگـ: Naan][ سۆمەری : نیندا] 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  تائوویری iriUuuAt bread

نانەوا/nanewa: نتـ:[ نان+ ئەوا] نانکەر، نانفرۆش.

نانەواخانە/nanewaxane: نتـ:[ نانەوا+ خانە] نانەواخانە.

نانەواخانەرە/nanewanabere: ئاکتـ:[ هـ][ نانەوا+ خانە+ ئەرە] بەنانەواخانەدا بەرەو خوار.

نانەواخانەنە/nanewaxanene: نتـ:[ هـ][ نانەوا] لەنانەواخانەدا.

نانەواخانۆری/nanewaxanorî: نتـ:[ هـ][ نانەوا+ خانۆری] بەنانەوا خانەدا بەرەو ژوور.{ وشەنامە، ل، }

نانەوایی/nanwayî: نچ: نانکەری، نانفرۆشی.

نانەوەر/nanewer: نفا:[ هـ] نانخۆر.

نانەوەری/nanewerî: نچ:[ هـ] نانخۆری.  

نانبدە/nanbide: ف:[ نان+ بدە( دان)] نانبڎە( هـ) : خورادە، بەخشندە.

نانبڎەیی/nanbiđeyî: نچ: نان بدەیی، بەخشندەیی.   

نانبڕ/nan biř: ف:[ هـ][ نان+ بڕ( بڕین)] کەسێک كە دەبێت بەهۆی بڕینی نان و ڕۆژی کەسێکی تر.

نان بڕیا/nan biřya: ف:[ هـ][ نان+ بڕیا] نانبڕاو.   

نان بڕیای/nan biřiyay: کتپ:[ هـ][ نان+ بڕیای] نان بڕان.

نان بڕیەی/nan biřyey: کتپ:[ هـ][ نان+ بڕیەی] نان بڕین.

نان پۆدای/nan poday: کتپ:[ هـ][ نان+ پۆدای] نان پێوەدان.

نان پاتەی/nan patey: کتپ:[ هـ][ نان+ پاتەی] نان پاتن، نان کردن.

نان پێتەیۆ/nan pêteyo: کتپ:[ هـ] مەبەست توێشوو پێچانەوەیە.

نانپێژ/nanpêj: نتـ:[ کباک] نانەوا، نانکەر.

ناندار/nandar: ئانتـ:[ نان+ دار] خاون نان.    

ناندان/nandan: کتپ: نان بەخشین

ناندای/nanday: کتپ:[ هـ][ نان+ دای] ناندان، نان بەخشین.  

ناندەر/nander: ف: نان بدەر، نانبەخش.

ناندێن/nandên: نتـ: شوێنێکە نانی تێدا دابنرێت.

نانخۆر/nanxor: ف:[ نان+ خۆر( خواردن)] بخوەر ( کباش، ل)، بخۆر

نانخواردن/nanxiwardin: کتن:

نان سەر وزتەی/nan ser uzitey: کتپ:[ هـ] خواردنی نانی خۆڕایی بەمەبەستی هێشتنەوە یان پاشەکەوتکردنی نانی خۆ، بەلاش خۆری.{ وشەنامە، ل، 936} 

نانفرۆش/nanfiroş: نفا:[ نان+ فرۆش] ئەوەی نان دەفرۆشێت.

نانفرۆشتن/nanfiroştin: کتپ:

نانکەر/nanker: نفا:[ نان+ کەر( کردن)] نانەوا، نان پێژ.

نان کەرڎەی/nan kerđey: کتپ:[ هـ] نان کردن.

نان کەرڎەیەرە/nan kerđeyere: کتپ:[ هـ] چێشت و نان تێکردن.

نان کەرڎەیەنە/nan kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەنان کردندا.  

نان کردن/nankirdin: کتپ:[ نان+ کردن] پاتن، ژی.

نانکۆر/nankor: ئانتـ:[ مجـ] نان کوێر.

نانکۆرنایۆ/nankornayo: کتپ:[ هـ] نان کۆراندنەوە.

نانکۆری/nankorî: نچ: نانکوێری.     

نانکوور/nankûr: نتـ:[ کە] زۆرخۆر.

نانکووێر/nankuwêr: نتـ:[ مجـ] سپڵە، بەدنمەک، نانکۆر.

نانکووێری/nankuwêrî: نچ:[ مجـ] سپڵەیی، بەدنمەكی، نانکۆری.

نانگیر/nangîr: ن:[ کباک] زەوییە کە بۆ چاندنی گەنم و جۆ باش و گونجاو بێت.  

نان ۆزتەی سەرەنە/nan ozitey serene: کتپ:[ هـ] بەلاش خۆری.

نان وەرش/nanweriş: نفا:[ هـ][ ] نان فرۆش

نان وەرشی/nanwerişî: نچ:[ هـ] ئەوەی پەیوەندی بە نان فرۆشتنەوە هەبێت.

نان وەشی/nanweşî: ئانتـ: گرانی.

نان وستەی سەرەنە/nan wistey serene: کتپ:[ هـ] بەلاش خۆری.

 ئەو دەستەواژانەی کە نان ڕۆڵی تێدا ببینێت.

نانانە/nanane: نتـ:[ ئاب][ کۆن][ نان+ ئانە] جۆرە باجێکە کە پارە لە جیاتی نان یان چشتێکی کە لەجیاتی نان وەردەگیرا.{ گیو، ل، 871} 

نان ئەسان/nan esan: نفا: نانسێن : کەسێک خۆی خەلەی نەبێت و بۆ بژێوی ماڵ و منداڵی خەلە بکرێت.{ وشەنامە، ل، 936}

نانە/nane: ن:[ هـ] یەکنان، نانی تۆپقاڕێن.

نانەئەشقەم/naneeşiqem: نتـ:[ هـ] نانەسكی.

نانەپەجە/nanepece: نتـ:[ هـ] ئافرەتی نان پات، نان بێژ.

نانەبەچوولە/nanebeçûne: نتـ:[ هـ] نانە درۆزنە : سوکەڵە نانی چێشتەنگاو کە زیاتر بۆ ئیشکەر بێت. 

نانەپەچی/nanepeçî: ن:[ هـ] پیشەی نان کردن.

نانە پەچیلێ/nanepeçîlê: ن:[ هـ] نان پاتنی منداڵان.

نانەچۆلەکە/naneçoleke: نتـ: نانەکێشکە.

نانەدرۆزنە/nanedirozine: نتـ:[ هـ] سووکەڵە نانی نێوان بەیانی و نیوەڕۆ.

نانەزگ/nanezig: نتـ:[ مجـ][ نان+ ئە+ زگ] کارکردنێکە بەرامبەرەکەی زگتێرکردنە و بەس. 

نانەسان/nanesan: نفا:[ هـ] نانەسانە، نانسێن.

نانەشانە/naneşane: نتـ:[ کەرەستە][ جا][ نانە+ شانە] سەلەی نانییە، خوانەداریینە، خوانچە.

 تێبینی
 بۆ بینینی نانەشانە/naneşane دەتوانی ئەم ڤیدۆیە ببینی 

نانەشانەنە/naneşanene: ئاکتـ:[ هـ] لەنانەشاندا.

نانەشێلانی/nane şêlanî: نتـ:[ هـ] نانەقەیسی.

نانەکێشکە/nanw kêşike: نتـ: نانەچۆڵەکە.

نانەلەم/nane lem: نتـ:[ هـ] نانەسكی.

نانەمریچڵانە/nanemirîçiľane: نتـ:[ هـ] نانەحاجیلە، نانەلەقلەق، نانەمریچڵە : بەرێکی خڕی پانکەلەی گیا تۆڵەکەیە.

نانەوڵا/nanewiľa: نتـ:[ دەر] چێشتە قوڵەی منداڵان، شییوە قوڵە.  

نانوەرد/nanwerd: نتـ:[ کباک] جوورە چێشتێکە. 

نانبریشک/nanbirîşik: نتـ:[ هـ][ کەرەستە] دارێکی باریک و نووک تییژە نانی لەسەر ساجی پێ وەردەگێردرێت.

نانی ئێوارێ/nanî êwarê: نتـ: شام، شێڤ، لووش : چێشتی ئێوارێ.

نانی بازاڕ/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی حەجەمی، نانی عەجەمی. 

1 )  ئەو نانەی کە لە نانەوەخانان دەکرێ.

2 ) چێشت و خواردەمەنی چێشتخانە و شوێنی وەها. 

نانی حەفتە/nanî: نتـ:[ کۆن][ نانی+ ] ئەو نانەیە کە تا حەفتەیەک بۆ زاوای دەبەن.

نانی زەماوەند/nanî zemawend: نتـ: نان و خواردنێکە لەشایی و زەماوەند دا لێنرابێت.

نانی نێوەڕۆ/nanî nêweřo: نتـ: جەمی یان ژەمی نیوەڕۆژە.

      جۆەرەکانی سازکردنی نان  

ئه‌ستوورک ¹/estûrk: نتـ:[ خوار][ ئه‌ستوور+ ک] پاتۆڵە، ساپ _ سه‌پک، کولێره‌ : نانی خڕکه‌ڵه‌ی ئه‌ستوور.

ئەستوركەبەتەندوور/estûrkebetendûr: نتـ:[ خوار][ ئەستوركە+ بە+ تەندوور] سەوک( کباک)، بۆ نموونە شەکر، پەنیر، ژاژی دەخرێتەسەر.

ئەستووکەپەنیرە/estûkepenîre: نتـ:[ خوار] ئەستووکەی پەنیری : ئەستووکەیەک کە پەنیری ئیشکی دە هەویری پانبۆوەی کرابێت و بە سێڵێ‌دا درابێت. 

ئەشکێڵە/eşkêľe: ن:[ خوار] نانێک لە ئاردی شلێر و ئاردی گەنم کە بەشلی بەپشت سێڵ‌دا دەکرێت و بەچەورکراوی دەخورێت. 

بەربەسێڵ/berbesêľ: ن:[ خوار] هێڵەپەپە، کزێنکە.  

پاپۆکە/papoke: ن:[ خوار] ئارد و هێلکەی بەسەرسێل‌داکراو.

خوولەکە/xûleke: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستووک _ ئەستووکە، خوولکەڵە، خوولکە، نانەخوولکە. 

سەولە/sewle: ن:[ خوار] جۆرە نانێکی خڕکەڵەی ئەستوور بۆ چوارپێ کە لە کەپەک و ئارد وردەنان یا دەغڵی خراپ ساز دەکرێت. 

سیپاڵ‌بەڕۆن/sîpaľberon: ن:[ خوار] هەویری ده ناو رۆن و دۆشاودا سوورەوەکراو

شلکێنە/şilkêne: ن:[ خوار] سیپاڵ‌بەڕۆن : هەویری شل بە کەوچکی بە سەر سێڵی‌دا دەکەن دوایە بە ڕۆن چەوری دەکەن. 

کاهی/kahî: ن:[ خوار] جۆرێ نانی زۆر تەنک کە به ئارد و ڕۆن و سەرتوێی شیر دروست دەکرێت.

کزێنکە/kizênike: ن:[ خوار] 

سێڵەپەپە  : جۆرە نانێکە لە هێلکه و شیر کە بەکەوچک بە سەر پشتی سێڵی‌دا دەکرێت و بەچەورکراوی دەخورێت.

شلکێنەی لە ناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە.

کووکە/kûke: ن:[ خوار] نانێکە لە هەرزن و دەغڵی خراپ. دەست لەسەر هەویرەکە دەگێڕن و پڕبەدەست پێوەی دەدەن.

کووکەپەنیر/kûkepenîr: ن:[ خوار] کەلانەی پەنیرتێ‌کراو کە بە زۆری بە سێڵ دەکرێت.

كولێرە/kulêre: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستوک، پاتۆ _ پاتۆكە، سەوک، ستۆرک، كۆڵوی نان، هەویری لە تەندوور دا سووتاوو.

:: کولێرە و ماستی مەڕ.

:: بە دوعای سەگ کولێرە نابارێت.

كولێرەبەرۆن/kulêre be řon: نتـ:[ خوار] ناسكەنان، ناوساجی، بچرک، پچرک، ئەستورک.

كولێرەی بەقیمە/kulêrey be qîme: ن:[ خوار] جۆرە کولێرەیەکە قیمەی گۆشت و پیاز و سەوزە و بەهاراتی تێدەکرێت.

كولێرەجۆ/kulêre co: نتـ:[ خوار] كولێرە هەرزن.

كولێرەچەورە/kulêre çewire: نتـ:[ خوار] ناسکەنان : كولێرەیەكە بەرۆنەكەرە چەوركرابێت. 

لەواشە/lewaşe: ن:[ خوار] جۆرە نانێکی ئەستوورە. 

 تێبینی 
 جاران : نانەچەوریان وە بن قوونی بووکێ دەدا، هەر منداڵێک بەلای بووکدا ڕۆیشتبا، بووک پەنجەنانێکی دەدایە}{ payanyani}.

كولێرەی پەنجەكێش/kulêrey penicekêş: نتـ:[ خوار] جۆرە كولێرەیەكی درێژە، كە هێلكە و كاخڵی و ڕەشكەی بەسەردا هەڵدەسوون.

كولێرەی ناوەشكێنە/kulêrey naweşikêne: نتـ:[ خوار][ کباک] پچڕک.

گازالە/gazale: نتـ:[ خوار] پارچە هەویرێکە و دەخرێتە سەر سێڵی نان و تا سووردەبێتەوە، ئەوەش زیاتر بۆ منداڵانە.

ناسکەنان/naskenan: ن: 

1 . لووشە : كە وەک ئەستووركە بەتەندوورە بەڵام شێوەی درێژە دورەک، كە وەک نانی تیری وایە، بەڵام شێوەی بچووكترە و بەگەرمی دەخوردرێت. 

2 . نانەناسکە : جۆرە نانێک کە بە شیر دەشێلدرێت و هێلکەی تێدەشڵەقێندرێت.

3 . نانێک کە هەویرەکەی بە ڕۆن و قەند دەشێلدرێت.

نانەبستە/nanebiste: نتـ: جۆرە شیرنییەکی ئیشک و ناسک و چووکە لە ئارد و شەکر.

نانەبستۆکە/nanebistoke: نتـ : بڕوانە شلکێنە.

نانەپەنیرە/nanepenîrê: ن:[ مکـ] جۆرە کەلانەیەک، کە بەجێگای پیواز و سیر؛ پەنیری تێکرا بێت.

نانەتەپی/nanetepî: نتـ:[ مکـ] نانی بەدەست پان‌کراوە کە بەزۆری بە سێڵ دەکرێت.

نانەچەربە/naneçerbe: نتـ:[ هـ] نانی چەورکراو، نانە چەورە.

نانەخەپە/nane xepe: نتـ:[ مکـ] جۆرە نانێکی کورت و ئەستوورە؛ شۆڕە یا سەڵمۆکەی دەنێو دەنێن و بەقەدکراوی پێوەدەدرێت و بەچەورکراوی دەخورێت.

نانەخڕە/nane xiře: نتـ: نانی ئەستوور و ڕشکاوی، هەر لە هەویریی دەرچوو لێدەکەنەوە و ڕۆنی تێهەڵدەسوون و دەیکەن بە « چنگاڵ ».

نانەخوولکە/nane xûlike: نتـ: نانەخوولە : جۆرە نانێکی ئەستوور و کورت و زۆر نەبرژیو کە بە چەورکراوی دەخورێت.

نانەڕەقە/naneřeqe: نتـ: نانەڕەق : جوورە شیوێکە بە پارچە نانی ڕەق و ڕۆن و ئاو لێدەنرێت.  

نانەڕفێدە/naneřifêde: نتـ:[ مکـ][ نان+ ئە+ ڕفێدە] جۆرە نانێک کە بە ڕفێدە پێوەدەدرێت و بەر لە برژین لێدەکرێتەوە و هێلکەی تێهەڵدەسوورێت و پاشان دەبرژێندرێت.

نانەشوانە/nane şwane: نتـ:[ مکـ][ نانە+ شوانە] نانە خوولکە. 

نانەشیرنە/nane şîrne: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] جۆرە نانێکە لە هەویر و لۆرک و ڕۆن و کاخڵی و ڕەشکە.

نانەشەکر/nane şekir: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] نانەشەکرە،  نانەشەکری، نانەشەکرینە. 

1 .  نان یا کوللێرەی شیرین.
2 .  هەرجۆرە شیرنی‌یەک.

نانەشەکرە/nane şekire: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] 

نانەشوانە/nane şwane: نتـ:[ مکـ][ نانە+ ] 

نانەورڎە/nanewirđe: کتپ:[ هـ] نانەوردە، وردەنان. 

ناوەشکێنە/nanewişke: کتپ:[ هـ] 

1 . گێتەمەژگێ : کولێرەیە کە بەگوێزەوە هی ناوچەی هەورامانە.

2 . گێتەزەڕاتێ : کولێرەیە کە بە ئاردی گەنمە شامی دەکرێت.

3 . کەلانە پیاز یان پیچکی تێ ئەکرێ. هەر ئەوانەم لە بیر بوون زۆری تر هەیە

نانی ئەسحابان/nanî esĥaban: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی سێ‌سووچ کە لەسەر ساج دەکرێت.

نانی بەشیری/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە بە شیر دەشێلدرێت. 

:: تێبینی: خواردنی پیر و بێ‌ددانانە.

نانی بەهاروو/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانێک کە لە ئاردی بەهاروو دەکرێت.

نانی تەندووری/nanî tendûrî: نتـ: نانی لە تەندوور برژاو.

نانی تەنک/nanî tenik: نتـ: تەنکیین.

نانی تیری/nanî tîrî: نتـ: سەوک.

نانی جۆ/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە لە ئاردی جۆ بەرهەم هاتبێت.

:: نانت جۆ بێت، مێردت بەدڵی خۆ بێت.{ پپ}.

نانی جۆیین/kûke: ن:[ خوار] نانی لە جۆ.

:: نانت جۆیین بێ، خوڵقت گەنمین بێ{ پپ } : ڕێزگرتنی میوان بەخوڵقی خۆش و گەرم‌موگوڕبوونە، نەک بەسفرەی ڕازاوە.

نانی خەپلە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی ئەستوور و بچووک کە لە هەرزن دەکرێت.

نانی کزن/nanî ĥefite: نتـ: نانی لە کزن دروست کرابێت.

نانی خۆماڵی/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی کوردی، نانی خۆوڵاتی : نانێک لە دەغڵی خۆوڵاتی کە بە تەندوور یا ساجەوە دەدرێت.

نانی دەستی/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە هەر بە دەست، لەسەر سوێنە و نیوەکاسە، پان دەکرێتەوە و تیرۆک و وەردێنەی تێدا دەکار ناکرێت.

:: نانی دەستی حەڵاڵ‌ترە، کابرا گوێی لە تەپەتەپەکەی دەبێ دێ لێی دەخوا.

نانی ساجی/nanî sacî: نتـ: ئەو نانەی کە بە سێڵ کرابێت.

نانی سێڵ/nanî sêl: نتـ: نانێک کە لەسەر ساج دەکرێت.

نانی سێلی/nanî sêlî: نتـ: نانی سەر سێلی برژاو.

نانی شلکی/nanî şacî: نتـ: نان‌ساجی.

نانی شكیڤی/nanî şikîvî: نتـ: نانی هەویرترش.

نانی فەتییر/nanî fetîr: نتـ: نانی بێ هەویرترش.

نانی کێویلە/nanî gaľ: نتـ: نان یا کوللێرەیەک کە بە ئاردی کێویلە( کرۆسک) دەکرێت

:: کێویلەم بەخۆشاوی کێویلەی خواردووە. 

 تێبینی 
 کێویلە یان دەقەڵاشتەوە، بەووشکی دەیان کوتا و جۆیان تێکەڵ دەکرد و لەئاش لێیاندەکرد.

نانی گاڵ/nanî gaľ: نتـ: هەرزن.

نانی گەنم/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە لە ئاردی گەنم کرابێت.

دەڵێ:

{

مەی کووپەیەک و گۆشت و مەزە و نانی گەنم

جوانێ بەتەنێ لە چیمەنێ بێتە کنم

}{ هەژار }

:: نانی گەنم شاخدارە{ پپ} : تێری و دەوڵەمەندی، لە غللووری و تێداچوون نیزیکە.

:: زگی فەقیری نانی گەنمی هەڵناگرێ.{ پپ} : هەژار و نەدار خوویان بەتێری و ئاسوودەیی نەگرتووە و زۆر زوو دەکەونە ژێر کاریگەری بارودۆخی زاڵ.

نانی گەنمی کرن/nanî geminî kirin: کتپ: عەڵەف و چاپلووس کردن.

نانی لەگلەگی/nanî leglegî: نتـ:[ هـ] تۆڵەکە.  

نانی لۆرکێ/nanî gaľ: نتـ: نانێک کە لۆرکی دە ناو دەنێن.

نانی ناوساجی/nanî nawsacî: نتـ:

نانی ووشكی/nanî ûşkî: نتـ: نانی تسی.

نانی هەرزن/kûke: ن:[ خوار] نانێک کە بە ئاردی هەرزن کرابێت.

{

من کە نەمدەخوارد پڵاو و گۆشتی خۆم

نانی هەرزن ئێستە وەک هەڵوا دەخۆم

}{ هێمن}

نانی هەلیلی/nanî helîlî: ن:[ كباك] نانی بەگوێز.

نانی هەنجیری/nanî hencîrî: نتـ:[ هـ] لەپۆرت، خەروە( بابا).

نانی هنگڤی/nanî hingvî: نتـ: نانی بەهەنگوێن.

نانی/nanî: نتـ:[ نانی+ ] 

 شێوەکانی خواردنی نان

نانەبەرە/nanebere: ن:[ هـ] توێشەبەر. 

نانەپانکە/nanepanke: نتـ: نانی ئەستوور و خەپلە بۆ هەرمێشک.

نان بڕێنجی/nan biřêncî: نتـ: نان برنجی.

نان و ئاو/nan û aw: نتـ: نان و ئاو.

نان و پەنیر/nan û penîr: نتـ: نان و پەنیر.

نان و پیاز/nan û piyaz: نتـ: نان و پیاز.

نان و ترێ/nan û tirê: ن:

نان و تف/nan û tif: ن:

نان و چاشت/nan û çaşit : نتـ: نان و چێشت.

نان و چای/nan û çay: نتـ: نان و چا  : نانەچای، نانچای.  

نان و خورما/nan û xurma: نتـ:

نان و دۆ/nan û do: ن:

نان و کەرە/nan û kere: نتـ: نان و کەرێ، نانەکەرە، نانەپات.  

نان و ماس/nan û mas: نتـ: نان و ماست.

نان و نمەک/nan û nimek: نتـ:[ هـ] نان و نمەك، نان و خوێ.

لاباشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] نانی تەنکی ساج.

لەواشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە نانێکی ئەستوور کە ڕۆنی دە ناو دەنێن : برێتی‌یە لە نانی دزێو و ئەستوور.

لووغمە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] جۆرە « سەولە »یەکی تەنک و ڕاکشاو بۆ گاجووت و یەکسم.

لێواشە/nanî: نتـ:[ نانی+ ] [ لێ+ واشە] لەواشە.

ماریلە/marîle: نتـ:[ نانی+ ] [ مار+ یلە] جۆرە نانێک کە قۆرت‌ و پێچ بە هەویرەکەی دەکرێت و بۆ منداڵان پێوەدەدرێت.

نواڵە/nwaľe: نتـ:[ نانی+ ] لووغمە. 

هێڵەپەپە/haľepepe: نتـ:[ خوار][ هێڵە+ پەپە] هەڵەپەپە _ هێڵەپەپێ : هەویرەکەی پێکدێت لە ئارد، شیر، و هێلکە، لەسەر تاوە، ساج و سێل بە کەرە سووردەکرێتەوە وەک پانەکەیە. 

.

.

_____________

نان  ² /nan: کتپ:( هـ) نیای.

1 . چەقاندن { گیو، ل، 884}

2 . دانان، ڕوواندن، ناشتن، نیان.{ وشەنامە، ل، 966}

 دووریی فۆرمی هەندێ   ڕەگ و قەد لەیەکەوە چاوگ  ڕەگ  قەد  { محەمەد فەتتاح، ئەوڕەحمانی حاجی مارف، کردار، ل، 26}
نان  نێ نا
 ڤاڤێرکردنی چاوگی نان لەگەڵ جێناو دا
 کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێیەم 
تاک  کۆ تاک کۆ تاک کۆ
 ڕابردووی دوور نابووم نابوومان نابووت نابووتان نابووی نابوومان
 ڕابردووی نزیک نام نامان نای ، نایت ناتان نا نان
 بەردەوام دەنام  دەناین دەنایت دەنان دەنا دەنان
 ڕانەبردوو دەنێم دەنێین دەنێیت دەنێن دەنێ، ت دەنێن
 مەرج بنابامایە بنابامانایە بنابایتایە بناباتانایە بنابایە بنابانایە
 داخواز  بنێم بنێین بنێیت بنێن بنێ بنێن
 پرسیار نایی ناوە 

نابووم/nabûm: ف:[ باری کەسی یەکەمی تاکە، لە دۆخی ڕابردووی دوورە لە چاوگی( نان) دا].  

ئەگەر ماڵم لە سلێمانی بووایە ، قەت ئەم چێنەرەی ئێستا نابووم.{ چێنەر}

ناتان/natan: ف:[ باری کەسی دووەمی کۆیە، لە دۆخی ڕابردووی نزیک لە چاوگی( نان) دا].

:: ناتان پێوە تایەی تازە. 

بنێن/binên: ف:[ باری کەسی سێهەم کۆیە، لە دۆخی داخوازی لە چاوگی( نان) دا].

:: ناوی کوردی لە منداڵەکانتان بنێن. 

نانەباخەڵ/nanebaxeľ: کتپ:[ نانە+ باخەڵ] نیای مێ( هـ).  

نانەباوەش/nanebaweş: کتپ:[ نانە+ باوەش] نیای باوشی( هـ).

نانەبەر/naneber: کتپ:[ نانە+ بەر] نیای وەر( هـ)، خستنەبەر.

نانەبەرخوێندن/naneberxwêndin: کتپ:[ نانە+ بەرخوێندن] نیای وانای( هـ).

نانەپاڵ/nanepaľ: کتپ:[ نانە+ پاڵ] نیای پاڵ( هـ)_ نیانەپاڵ: شتێک، کە بخرێتە پاڵ شتێکی دی، شتێک بنرێتە پاڵ شتێکی تر.  

نانەپێ/nanepê: کتپ:[ نانە+ پێ] نیای پا ( هـ)، نیانەپێ، خستنەئەستۆ.  

نانەچاڵ/naneçaľ: کتپ:[ نانە+ چاڵ] نیای چاڵی( هـ)، خستنەچاڵ، ناشتنی مردوو.

نانەخاک/nanexak: کتپ:[ نانە+ خاک] ( هـ)، خستنەناوخاک، ناشتن.

نانەژێر/nanejêr: کتپ:[ نانە+ ژێر] نیای چێر( هـ)، خستنەژێر.

نانەدەست/nanedest: کتپ:[ نانە+ دەست] نیای دەس( هـ).

نانەدەم/nanedem: کتپ:[ نانە+ دەم] نیای دەم( هـ).

نانەدڵ/nanediľ: کتپ:[ نانە+ دڵ] نیای دڵ( هـ)، خستنەدڵ.

نانەسەر/naneser: کتپ:[ نانە+ سەر] نیای سەر( هـ)، نیانەسەر.

نانەسەرەوە/naneserewe: کتپ:[ نانە+ سەرەوە] نیای سەرۆ( هـ)، نیانەسەرەوە.

نانەشانەوە/naneşanewe: کتپ:[ نانە+ شانەوە] نیای شانۆ( هـ)، بەشانەوە نان.  

نانەشوێن/naneşiwên: کتپ:[ نانە+ شوێن] نیای شوونی( هـ)

نانەلاوە/nanelawe: کتپ:[ نانە+ لاوە] نیای لاوە( هـ)، وەلانان.

نانەمل/nanemil: کتپ:[ نانە+ مل] نیای مل( هـ).

نانەوە/nanewe: کتپ: نیانەوە، نیایۆ( هـ).

نانەیەک/naneyek: کتپ:[ نانە+ یەک] پێکەوەنان، نیایۆیوو( هـ).

 زاراوەی نان لە واتای جیاوازدا

ئاگرنانەوە/agir nanewe: کتپ:[ هـ][ ئاگر+ نانەوە] ئاویرئەوەنیای( هـ).

بەملەوەنان/be milewenan: کتپ:[ هـ][ بەملەوە+ نان] نیای ملۆ( هـ).

پێوەنان/pêwenan: کتپ:[ هـ][ پێوە+ نان] نیای پۆ( هـ)، نیای پۆوە، نیای چو، نیای چووە،

پێدانان/pêdanan: کتپ:[ هـ][ پێ+ دانان] پیانان، نیای پۆرە( هـ).

تێنان/tênan: کتپ:[ هـ][ تێ+ نان] تێخستن، نیاینە : نیایەنە( هـ).{ وشەنامە، ل، 967}

دانان/danan: کتپ:[ هـ][ دا+ نان] دانین، نیایرە : نیایەرە( هـ).

.

.

.

.

{ payanyani }

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 10   +   4   =