تەراخوما/teraxuma: ن:[ كهـ][ نخ][ فەر : trachome] باسمە، بەتری، بۆخۆیی، بێخوێیی، تەراخوومە، بیرۆڤاچاڤێ (باد)، وەردێنە، چاوئێشەی گرێ گرێ : گرێ و دوگمەیەكە لە كاتی چاوئێشاندا لە پێلوی سەرەوەی چاوپەیدا دەبێت و ئەستوورتری دەكات. ئەگەر چارەنەكرێت مرۆڤ كوێردەكات.

تەراخوماگرتن/teraxuma girtin: كتن:[ كهـ][نخ] بەتری كردن : چەوی بەتری كردگە.

تەراخوومە/teraxûme: ن:[ نخ] باسمە، جۆشی چاو، تەراخوما.

.

.

.

.

.

.

.

.

.