مراوی ¹ /mirawî: ن:[ باڵ][ مر++ ئاوی] مەلی ئاوی : پەلەوەرێکە خۆماڵی دەکرێت، توانای فڕێنی نییە، واتا باڵندە نییە. ئەم مەلە پەڕ و پۆیەکی ڕەنگینی ھەیە. مرۆڤ هێلکە و گۆشتی مراوی دەخوات. بەخێوکردنی مراوی لەگەڵ جۆرەکانی دیکە وەک قاز و قورینگ لە دێهاتەکانی کوردستان باوە. لە زمانی ئینگلیزی بێجکە لە ( Mallard) (Wild Duck) یشی پێدەگووترێت، کە زۆر نزیکە لە ( مەلی عەرد).[ ناوی زانستی : Anas platyrhynchos].[ ئینگـ : Duck ].

:: بەچکە مراوی خواردن دەداتە ماسی.

.

.

__________________

مراوی ² /mirawî: ن:[ باڵ][ مر+ ئاوی]  مراڤ _ مراڤی( کباک) وه‌رده‌ک، وەردۆک، وەردۆکە : ئەو بالندانە لە ئاوگران دا دەژێن، بۆ لەوەڕ زۆرجار سەری خۆیان لە ئاو ڕۆدەکەن و ئەسقوند دەبن. لە فریندا زۆر بەهێزن. زیاتر نێرە و مێییەیان وێک ناچن. لەسەر عەرز و لە ناو گیا و گوڵ هێلانە ساز دەکەن. بریتین لە جوڕە، خلخل، دووکوڕە، سۆنە، قوون ڕەش، قەشان، لووت پان، مراوی سپیلکە ( بە مێیەی هەر یەک لەمانە دەگوترێت : بۆڕە، بۆڕەجوڕە، بۆڕەسۆنە، ….)[ ئینگـ : Surface-feeding Ducks]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٨}.

.

مراوی جوڕە/mirawî cuře: ن:[ باڵ][ جوڕە+ مراوی] جووڕە، خوردەک : بڵندایییەکەی دەگاتە ٣٥ سم، لە ناو تۆرەمەی خۆی لە هەموویان بچووکترە. نێرەکەی سەرێکی خەنەیی هەیە و خەتێکی کەسک بە سەر چاویدا تێدەپەڕێت، هەروەها خەتێکی سپی بەسەر شانی دا پیداهاتووە. هەرچی مێیەکەی خاڵخالە. ئەم باڵندەیە زۆر تیژباڵە. بە پۆل دەگەڕێن. نەوی فڕە. لە ئاوگر، جۆبار و قامیشەلان دەژێن و هێلانە دەکەن. لە وەرزی زمستان بە کوردستاندا تێدەپەڕن.[ ئینگـ : Anas crecca ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٨}.

مراوی خلخل/mirawî xilxil: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ خلخل] بڵندایییەکەی دەگاتە ٣٥ سم، کەمێک لە جوڕە گەورەترە، پاش ملی پانتر و دەندووکی ڕاستترە، نێرەکەی لە کاتی فڕیندا بە پێش باڵی بۆری مەیلەوشین سینگی قاوەیی و بەرزگی سپی دەناسرێتەوە، برۆی سپییە، کاتی توولەک نێرە و مێیە وێک دەچن. کردەوە و شیوەی خلخل زۆرتر وەک لووت پان دەچن. کەم وایە بچێتە ناو ئاوی سوێر. لە ناو گیا و گۆڵی پردا هێلانە دەکات.[ ئینگـ : Anas querquedula ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٩}.

مراوی دووکوڕڕە/mirawî dûkuřře: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ دووکوڕڕە]. [ ئینگـ : ]{ فەرهەنگی باڵندە، ل، ١٥٩}.

مراوی دەریا/mirawî  derya: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ دەریا] مراوی بەحری.

مراوی ماسیخۆر/mirawî masîxor: نتـ:[ باڵ][ مراوی+ ماسیخۆر][ ناوی زانستی: Neophema chrysogaster]

.

جوڕڕەمراوی/cuřře mirawî: ن:[ باڵ][ جوڕڕە+ مراوی] جوڕەمراوی، خوردەك : 35 سانتیمێترە.لە ناو تۆرەمەی خۆیدا لە هەمووان بچووكترە. هەرچی نێرەیە سەری خەنەیییە و خەتی كەسكی بەسەرچاودا كشاوە، هەروەها سەرشانی خەتی سپی پێداهاتووە. هەرچی مێیەیە خاڵخاڵە. ئەم باڵندەیە زۆرتیژباڵە، بەپۆل دەگەڕێن. نەوی فڕە، لە ناو جۆبار و قامیشەڵاناندا دەژێت. [ Zoo: Anas crecca] .

دەنووكی مراوی/denûkî mirawî: نتـ:[ باڵ][ دەنووك+ ی+ مراوی] جۆرە گیاندارێکی شێردەری هێلکەکەرە. [ ئینگـ : Duck bill ]

.

.

.

.

.