پەس ¹ /pes: ئان:[ ل]
1 – پەست، بەدنیهاد، بەددڵ.
2 – وەرەز، جاڕز، عاجز، حێجز.
.
.
___________
پەس ² /pes: ن:[ گیان]
.
.
____________
پەس³/pes: ئاک:[ کات][ هەخـ: پەسا][ پەهلەوی: پەس] پاش، دوا، پشت.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەسچە | acsap |
{ لاس لەپەسی چادرەوە زۆرچاک چاوی بەكچان كەوت ئاوپڕژێنی دڵی كرا }{لاس وخەزال}.
پەساخۆر/pesaxor: نتـ:[ پەس+ ئاخۆر( خواردن)] پاشاخۆر، قەسەڵی بەجێماو لە ئاخوڕدا.
پەسدان/pesdan: كتن:[ ئەردە][ پەس+ دان] دوادان، وەدواوەدان، گیراندنەوە.
پەسڕۆیین/pesřoyîn: کتپ: دوواڕۆیین، دوواکەوتن.
پەس سەندن/pes sendin: کتپ:[ ئەردە] ئەستاندنەوە.
پەس سەنن/pes senin: کتپ:[ ئەردە] پەس سەندن، ئەستاندنەوە.
پەسقەرەووڵ/pesqereuwľ: نتـ:[ سز][ پەس+ قەرەووڵ] قەرەووڵی دووای لەشکر.
پەسقەلە/pesqle: ئانتـ:[ باد] مرۆڤی پاسقاڵ، قەشمەر، تیز بە خەڵککەر.
پەس كەفتن/peskeftin: كتن:[ پەس+ كەفتن] دواكوتن، وەدواوە كەوتن لە یاری قوماردا، دۆڕان لە قوماردا.
پەسڵان/pesľan: نتـ:[ کات][ پەس+ ڵان( ڵانە _ هێڵانە) ] پەشڵان، سەڵا، کۆتایی ئەودونیایە، دواڕۆژ. جێگای هەرەدووایی،( قیامەت).
پەسمەندە/pesmende: نتـ:[ هـ][ پەس+ مەند+ ئە] پاشماوە، پاشخووان _ پاشخووانە، بەرماوەی سەر سفرە، پەسمەنە.
پەسمەنە/pesmene: نتـ: پەسمەندە.
پەسمەنەی ئاڵف/pesmeney aľif: نتـ: پاشماوەی ئالێک.
پەسمەنەی ئاو/pesmeney aw: نتـ: پاشماوەی ئاو.
.
.
_______________
پەس 4 /pes: ئاک:[ کات] پەسر، پەسەر.
پەسەرپێرارەکە/peserpěrareke: نتـ:[ کات] پەسرپێرارەکە.
پەسەرپێرەشەو/peserpěreŝew: نتـ:[ کات][ ئەردە] بەسرپێرەشەو.
پەسەرپێرەکە/peserpěreke: نتـ:[ کات] بەسرپێرێ.
پەسپەری/pespeyir: نتـ:[ کات][ ل] بەسترپێرێ.
پەسپیرار ساڵ/pespîrar saľ: نتـ:[ کات][ ل] بەسترپێرار.
پەسترپێر/pestirpěr: نتـ:[ کات][ هـ] بەسرپێری.
پەسترپێرار/pestir pěrar: نتـ:[ کات][ هـ] بەسرپێرار.
.
.
.
.