تل ¹ /til: ن:

1 – پاڵ لەسەرلێژایی. 

2 – تللۆر، تلۆر، خلۆر.

تلان/tilan: كتن:[ ئەردە][ تل+ ئان] خلان، خلێران، گلان، گلێران: سووڕان و تلخورادن لەسەرلا.

تلاندن/tilandin: كتپ:[ تلان+ دن] گلاندن، پلاندن، تلێرەوكردن، خلێرەوكردن.

تلاندنەوە/tilandinewe: كتپ:[ تلاندن+ ئەوە] گەوزاندنەوە، گلاندنەوە، بزواندن و تلپێدان لەسەرلا.

تلاوتل/tilawtil: ئاكتـ:[ تل+ ئاو+ تل] گەوزین و تلۆر بە لاتەنیشتدا، گلورگل، خلەخل.

تلاوتلكردن/tilawtilkirdin: كتپ:[ تلاوتل+ كردن] خلۆركردنەوە، تلپركردنەوە.

تلانەوە/tilanewe: كتپ:[ تلان+ ئەوە] گلان : گەوزین و بزووتن لەسەرلا تەنیشت.

تلە/tile: نتـ:[ تل+ ئە][ ئەردە]

1 – دون، لەسەر تەپۆڵكەوەستاو، و‌ێستانی بەرد لە هەوراز و لێژڕێكیدا بەچەشنێكی وا، كەمێک تەكانی پێبدتێت، خلۆر دەبێتەوە. 

2 – بنتل : ئامرازێكە لە ژێر گاشەبەردان دادەنرێت تا خلۆریكاتەوە.

تلەوبوون/tilewbûn: كتن:[ تل+ ئەو+ بوون‎] بەربوونەوە، خلۆربوونەوە.

تلەوبوونەوە/tilewbûnewe: كتن:[ تل+ ئەو+ بوون+ ئەوە‎] گلاربوونەوە، جاڵەبوون.

تلەوكردن/tilewkirdin: كتن:[ تل+ ئەو+ كردن‎] بەردانەوە، خلۆركردنەوە.

تلبوونەوە/tilbûnewe:كتن:[ تل+ بوون + ئەوە] خلۆربوونەوە: كەوتن و سووڕانی لە لێژایەوە بەرەوخوار.

تلپێدان/tilpêdan: كتپ:[ تل+ پێ+ دان] پاڵپێونان و خلۆركردنەوەی كەسێک یان شتێک لە سەر لێژایی.

تلخواردن/tilxwardin: كتن:[ تل+ خواردن] تلبوونەوە و خۆخلۆر كردنی مرۆڤ یان گیانلەبەر.

تلدان/tildan: كتپ:[ تل+ دان] پاڵپێوەنان، بەكەسێک یان تشتێک لەسەر لێژایی.

تلكردن/til kirdin: كتپ:[ تل‎+ كردن] پاڵپێوەنان و بزواندن كەسێک یان تشتێک لەسەرلێژایی.

تلكردنەوە/tilkirdinewe: كتپ:[ تل+ كردن+ ئەوە] جاڵەكردنەوە، خلۆركردنەوە.

تللۆر/tililor: نتـ:[ تل+ لۆر] بڕ: تلۆر.

تلنایۆ/tilnayo: چ:[ هـ ] تلاندنەوە.

تلۆر/tilor: نتـ:[ تل+ ئۆر( لور)]

1 – چلۆنایەتی داکەوتن و سووڕانەوەی تشتێک لە لێژایەوە بەرەو خوار، خلۆر، گلۆر، تللۆر، تلێر، جاڵە.

2 – درێژ ڕاكشاو لەسەر تەنیشت یان لەسەر زگ.

تلۆربوونەوە/tilorbûnewe: کتن:[ تلۆر+ بوون+ ئەوە]

1 – ڕاکشان لەسەر تەنیشت یان لەسەر زگ.

2 – داکەوتنی تشتێک لە لێژاییەوە، گلۆربوونەوەی شتێک لە هەورازەوە.

تلۆرکردنەوە/tilorkirdinewe: کتپ:[ تلۆر‎کردن‎+ ئەوە] جاڵەکردنەوە، تڵپێدان، خلۆرکردنەوە.

تلێر/tilêr: نتـ:[ تل+ ئێر] تلۆر، گلێر، حلێر.

تلێران/tilêran: كتن: تلان، تلۆربوونەوە.

تلێرەوبوون/tilêrewbûn: كتن: خلۆربوونەوە، خلێرەوبوون، گلەوبوون، گلۆربوونەوەتلێربوونەوە.

تلێن/tilên: كتن:[ تل+ئین] .

بانتلێن/bantlên: کتن:[ هـ][ بان+ تلێن( تلان)] باگردان، بانگردێن، بانگە، باگوردان.

.

.

______________________

تل ² /til: ن:[ توێ][ کباک] پەنجە.  

تلهی/tilhî: ن:[ کباک] تلی.

تلی/tilî: ن:[ کباک] قامک، پەنجە

{

ئەو تلی یێن رەقیق، پور دامە فینجانا عەقیق

ئەو بادە یا توورین رەحیق، میننەت ب من وەهاب دا

}{جزیری}.

{ تلی لە قلی qilî یەوە هاتووە، بەو مانایەی كە وەك قل وایە. لە فارسی دا بووە بە سیلی silî كە مانای ڕەپكردنی پەنجەكانی دەستە. ( سیلی زدن) لە فارسیدا، مانای زللەلێدان بەبەری دەست و پەنجەكان بەكوردی كرماشانی شەقەسیلە sheqesîle ی پێدەڵێن}{ ج. نەبەز}.

تلیا بەرانكێ/tilya berankê: نتـ:[ شكا] تلیابەرانێ.

تلیا بەرانێ/tilya beranê: نتـ:[ کباک] پەنجەكەڵە، پەنجە گەورە، تلیاگردی، تلیاگزری.

تلیا بەركلیچک/tilya berkilîçk: نتـ:[ کباک] تلیابابلیچک، براتووتەڵەیە.

تلیا دالاستۆكی/tilya dalastokî: نتـ:[ کباک] تلیاهلاڤێژک، دۆشاومژە، قامكی شادەیە.

تلیا قلیچک/tilya qlîçik: نتـ:[ کباک] تلیاگچكە، تلیاقەرقووچک، تلیابا، قامكەتووتەڵەیە.

تلیا گچكە/tilya giçike: نتـ:[ کباک] بابلیچک، پەنجە تووتە – پەنجە بچكۆلە، قامكەچكۆلە، قەرەقۆچ، قلیچ، بابەلیچ.

تلیا گردی/tilya girdî: نتـ: پەنجە گەورە، بەرانک، ئەسپێ كوژە، پەنجەكەڵە، كەڵەموست، قامكامەزن.

تلیا ناڤین/tilya navîn: نتـ:[ کباک] تلیاناڤچار، ئەرنەمووتە، پەنجەی نێوەڕاستە.

تلیک/tilîk: ئمـ:[ کباک، یەز] تلی، قامک.

.

.

_____________________________

تل³/til: ن: تۆڵ.

تلدار/tildar: ن: ئاووس، زگپڕ، تۆنپڕ، تۆڵدار.

تلداری/tildarî: نچ: ئاووسی، زگپڕی، تۆنپڕی، تۆڵداری.

.

.

.

.