بەحریلکە/beĥirîlike: نتـ:[ باڵ][ بەحر+ ئیلکە] جۆرە مراوییەکی ئاوییە، نەختێک لە جوورە گەورەترە، ملی درێژ و سەری گەورەیە، پەڕ و باڵی قاوەیی خاڵخاڵە، سەر برۆی ڕەشە، سەری باڵی سپییە، نێرەتووکی پاش ملی کەمێک درێژ و شێوەی کاکۆڵ دەدات. ئەو دەمەی کە باڕە بەرزگی زەردە و دوو خاڵی سپی لەسەر باڵە، زۆرتربە جووت دەبێندرێن. جاری وایە زستانان بەگەل دەگەڕێن. زۆرتر خۆ لەبەرچاو نەدیو ناکات، لە کەنار ئاوی شیرین لە شووێنی پأ گیاو گوڵ دەژێت و هێلانەساز دەکات. [ Zoo : Anas angustirostris]

.

.

.

.

.