بەڕەزا/beřeza: ن:[ ڕوو] گیاقەیتانی، باڕێزە، ئورڤەرا، خەزەرۆک، جوغە، خاڵەڕەش، ڕەبە _ ڕەبەنۆک، بەڕەزە : گیایەکە لە نێو ئاوێدا شین دەبێت، گەڵا ووردی پڕی کێویی بەهاریییە لە تەڕەتیزە دەچێت، لاسک و دەمارەکانی باریک و ڕەش و قایمن هەستیاران وەزولفی نازدارانی دەچووێنن چونکە لزگەلزگە بەنێو ئاوێدا پەرێشان دەبێت. دەڵێن کەسێک میزی گیرابێت یا بەردی لە گورچیلکە یدا بێ بەچا بیخوواتەوە و پۆسوودە .[ لا : Pimpinella affinis]

پێش ئەوەی شنەی بەیانی 

پسکی بەڕەزا ببزوێنێ

}{ هیمن}.

بەڕەزە/beřeze: ن:[ ڕوو] بەرەزا.

.

.

________________________

بەڕەزا/beřeza: ئانتـ:[ بە+ ڕەزا] بێ شەرم، ڕووهەڵماڵاو.

.

.

.