بەپێی/bepêy: ئاکتـ:[ بە+ پێ+ ئی] لەچاو، بەگوێرەی.[ ئینگـ: according to] ڕێژە
:: بەپێی بەراورد.
:: بەپێی ئەرک.
:: بەپێی یاسا.
:: بەپێی کات.
:: بەپێی پێویست.
بەپێی توانا/be pêy twana: ئاکتـ:[ بە+پێ+ئی+ توانا] بەگوێرەی دەستەڵات.
بەپێی فیلان/be pêy fîlan: ئاکتـ:[ بە+پێ+ی+فیل+ئان] گەلێک زۆرن، زۆرو زەوەند.
:: خاتوون ئەستی مردووە، پڵاو گۆشت بەپێی فیلانە.
بەپێی یاسا/bepêy yasa: ئاکتـ، شڕ:[ بە+ پێ+ ی+ یاسا] لەسەربنەمای زاکۆن.[ ئینگـ: according to law]
بەپێیەک/be pěyek: ئاکتـ:[ بە+پێ+یەک] زوو، گورج.
:: بەپێیەک بچۆ بازار و کیلۆیەکم گۆشت بۆ بکڕە.
.
.
______________
بە پێی/be pêy: ئاکتـ:[ بە+ پێی] بە پای.[ ئینگـ ]
:: بە پێی منداڵەکە دەڕوات.
:: مەڕ بە پێی خۆی، بزن بە پێی خۆی.
.
.