بناگوێ/binagiwê: نتـ:[ توێ][ بن+ ئا( ئان)+ گوێ] بەرگێ، بناگوش، بنگەهـ، بنگووێ، بنگووێچکە، پشتی گوێ، ژێرگوێ، پەنای گوێچکە 

:: نێوان لالەی گوێچکە وکاپۆلـی سەربەلای پشتەوەدا.

{

ڕیشێکی پان و تووکی بناگوێ درێژ و لوول

سۆفی لە دینی لادە بە دیمەن لە جوو دەکا

}{ مەحوی}.

بنانگووێچکە/binagiwêçike: نتـ:[ توێ][ بن+ ئان+ گوێ+ چکە] بنانگوێ.

بنانگوێ/binagiwê: نتـ:[ توێ][ بن+ ئان+ گوێ] بناگوێ.

بناگێ/binagê: نتـ:[ توێ][ بن+ ئان+ گێ( گوێ)] بناگوێ.

.

.

.

.