بین ¹ /bîn: ڕەگ:[ پەهلەوەی : ڤێن] ڕەگی بینین.[ VEDERE]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 450
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی 
ڤی IW se

بینا/bîna: ئانفا:[ بین+ ئا]

1 . کەسێک کە ببینێ و چاوەکانی ساغ بن. دیدە. >< کۆر _ کوێر _ نابینا.

2 . کەسێک کە چاوی تیژی هەبێت وشت باش ببینێت.

3 . [مجـ] ئاگادار، ووریا.

4 . دەگەڵ( هەر، هە، ها) دێ و مانای دیتت دەدا، لەپڕ، لەناکاو.

:: هابینا سبەی مردین:c هەر ببینە سبەی مردین. 

:: هەربینا لەسەفەر هاتەوە.

بیناو/bînaw: ن:[ پەهلەوی: ڤێناپ] دیمەنی خەیاڵی، هدیمەنێکی خەیاڵی کەلەبێداری وبەئاگاییدا دەبێندتێت(عالم مکاشفە )

 تێبینی 
ئەم وشەیە تەنها فەرهەنگی مەردووخ بەخۆیەوە گرتووە( مەردۆخ، ب 1. ل. 237)

بیناهی/bînahî: نچ: ڕۆشنایی چاو، سۆما، هەتەر، بینایی.

بیناهی چاو/bînahî çaw: نچ: بینایی چاو.

{

قەسەم بەوەی کەم ئەگەر بیناهی چاوە

هەتا زیندووم و رووح لەسەریەخەی کراسم ماوە

ئەمن دەست هەڵناگرم لەو مژانگەی

ئەگەر دەڵێی تیرە و لەکەوانت ناوە

}{ شۆڕمەحـوود. 70}.

بینایی/bînayî: نچ:[ پهـ : ڤێناکییه][ بینا+ ئی] یەکێک لە هەستەکانی مرۆڤ کە ناوە ندەکەی چاوە، کە پێی دەبیندرێت، هێزی چاو، سۆما _ سۆمایی _ سۆ، بیناهی. 

بینایی چاوان/bînay çawan: نتـ:

1 . سۆمای چاو، گوما، نووری دیدە. 

2 . [ مجـ] خودا، یەزدان : ناوی یەکێکە لەناوەکانی خودای میهرەبان بەکوردی.

{

بە قوربانت دەبم بینایی چاوان

قوبووڵی بۆ دەکەی تۆ سووچ و تاوان

}{ هێمن}. 

3 . [ مجـ] گراوی زۆرخۆشەویست.

{

ئامان، هەی ئازیز بینایی چاوان

گلەم هەن جە تۆ خەیلێ فراوان

}{ مەولەوی}.

بینایی چاوڕژان/bînayî çawřijan: کتن: کوێربوون، سۆمایی چاو نەمان.

بینایی زانی/bînayîzanî: نتـ: زانیاری و زانست دەربارەی پێکهاتەی چاو و نەخۆشی و چارەسەرکردنی.

بینە/bîne: ف: بهێنە، بێنە، بارە.

بینەر/bîner: نفا:[ بین( بینین)+ ئەر] سەیرکەر، تەماشاکەر، دیتەر، دیتیار، بینیار: کەسێک کە شاهیدی دێتنی شتێکە، تەماشاچی.

بینەران/bîneran: نتـ:[ کۆ] تەماشاکەران، سەیر کەران.

بینەوار/bînewar: ئانتـ:[ بینە( بین: بینین + ئە)+ وار] نیگافڕاوان.

بینەوەر/bînewer: نتـ:[ بینە(بین: بینین+ ئە)+وەر] خاوەن هێزی دیتن.

بینراو/bîniraw: ئانفا:[ بین( بینین)+ راو] دیتراو، سەیرکراو.

بینی/bînî: ف:[بێن( بینین)+ئی] دیتی، چاوی پێکەوت.{ باری ڕابردووی کەسی سێیەمینە }.

بینین/bînîn: کتن:[ هێکـ: ڤێنەتی ، هەخـ: ڤەئێنە][ زا : ڤینایش، هـ : وینای]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 450
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی 
ڤین MIW se

1 . هاتنەبەرچاو، دیتن. 

2 . سەیرکردن، چاولێکردن. 

3 . چاوپێکەوتن.

:: لە شوێنێک عەلیم بینی و گەلێکمان دەردی دڵ پێکەوەکرد. 

4 . هەستکردن بە رووناکی. 

5 . سەردان.

بینینەوە/bînînewe: کتن:[ بینین+ ئەوە]

1 . لەسەرڕادێتن، دیتنەوە.

2 . دۆزینەوەی شت یان کەسی وونبوو. 

3 . بەئامرازێک دەگووترێت، کە وەکوو دووربین بۆ( پێ دیتن) دروست کرابێت.

بینینی سترۆسکۆپی/bînînî stroskopî: نتـ: بینینی بەرجەستە، بینینی شتێک بەهەردووچاو بەشێوەیەکی تەنداری.

بینینی شین و زەرد/bînînî şîn û zerd: ن:[ نخ] جۆرێکە لەنەخۆشی ڕەنی کوێری، نەخۆشەکە ڕەنگی شین و زەرد دەبینێت بەڵام ڕەنگی سوورنابینێت.[ لا: xathocyanopia]

– بین/bîn – : پاشگرێکە لە زمانی کوردییدا، کە بەواتای بینین دێت و دەلکێت بەناوەوە و ناوی بکەری لێدروست دەکات

تیژبین/tîjbîntîjbînî: نچ:

تیژبینی/tîjbînî: نچ: بینتیژی.

دووربین/dûrbîn: نچ:

قووڵ بینی/qûľbînî: نچ: بینقووڵی.

ووردبین/ûridbîn: ئانتـ:[ وورد+ بین] بینوورد.

ووردبینی/ûridbînî: نچ: بینووردی.

.

.

______________________

بین  ² /bîn: ن:[ پهـ : ڤێن، بەل: گیین] بێهن _ بهن، بینگ، بۆنخۆش، تین.

بین کوزیرک/bîn kuzîrk: نتـ: بۆکرووز، بۆپروز، بێهن زریره.

بینو/bînw: ئانتـ:[بین+و] گەنوو، بێهنو.

بینوبوون/bînwbûn: کتن:[ بین+ و+ بوون] گەنی بوون، بێهن کەتن. بێهن ژین.

بینوکرن/bînwkirin: کتپ:[بین+و+کرن] بێهن ژاندن، گەنیکردن، بێهن کەتاندن.

.

.

_________

بین ³/bîn: ن:

1 – نەفەس، پشو، هەناسە.

:: بابینێک بدەم.

:: لەبن گۆمدا بین دەکێشم.

2 – قورقوراگە، ئەوک، گەروو، قورگ

:  لەبینم گیرا.

بینەقاقا/bîneqaqa: نتـ:[ توێ] قووڕقووڕاگە، گەروو، بینەقاقا : لوولەی نێو مل کە هەوای پیدا دەچێتە نێو وسییەکان.

:: دەستی دە بینەقاقای نابوو بە تەمابوو بێزنکێنێت.

بینە/bîne: ف:

1 . هەناسەخواردنەوە، پشووێستاندن

2 . بهێنە، بێنە، بارە.

بینەکێش/bînekêş: ئانفا:[ بینە+‎ کێش( کێشان)] کەسێک کە لەبن ئاو بینی خۆی باش ڕادەگرێت و مەودایەکی زۆردەباێت.

:: کەریم بینەکێشێکی چاکە ئەم سەرو ئەوسەری چۆم دەڕوات.

بینەکێشان/bînekêşan: کتن: پشوڕاگرتن لەبن ئاودا.

بین بەردان/bînberdan: کتپ: قوڕگبەردان.

بین بڕکێ/bînbiř: نفا: هەناسەبڕکێ.

بین پێوەدان/bînpêwedan: کتن: دەمپێوەنان و یەکپشوو خواردنەوەی ئاوەکی.

{

بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ

بۆچی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ

}{ هێمن}.

بین خواردنەوە/bînxwardinewe: کتن: هەناسەهەڵکێشان و دەسینگدا ڕاگرتنی لەکاتی لێدانی ئامێری مۆسیقای وەک شمشاڵ و تووزەڵە.

بیندرێژ/bîndirêj: ئانتـ: پشوودرێژ، هەناسەدرێژ.

بینڕاگرتن/bînřagirtin: کتن:[ بین+ ڕاگرتن] هەناسەلەسینگدا ڕاگرتن، پشوونەدا نەدەر.

بینکورت/bînkurt: ئانتـ: هەناسەکورت.

بینگرتن/bîngirtin: کتن:[ بین+گرتن] دەست دەئەوکی کەسێکنان، ئەوکی کەسێکگرتن.

:: بینی کابرای گرتبوو و دەیەویست بیخنکێنێت.

بینگ/bîng: ن: بین، پشو، هەناسە.

بینگگرتن/bînggirtin: کتن: بارنەگۆرین لە دۆخێکدا، خوولانەوەی هێندێک شت چەند هەناسەیەکی دوورودرێژی پێویست بێت.

:: ئەم مزراحی باش بینگ دەگرێ .

 تێبینی 
 ڤەئێنا : لە ئاڤێستادا بەو مانای کەپۆ هاتووە و کەپۆش ئەندامی هەناسە یا بین هەڵکێشانە هەروەکی هەناسە و nase لە ئەڵمانی و næse ی دانیمارکی زمانەکانی دیکەی ئەوروپایی بەهەند ێک ئاڵوگۆڕییەوە کە بە مانای( کەپۆ) یە، هەروەها ڤێن لە پەهلەوییدا بە مانای هەناسە و بین و ڤێنییک بە مانای کەپۆ هاتوون و لە فارسیش دا بین مانای( کەپۆ)ی هەیە.}{ نانەوازادە}.

بینی/bînî: ن:[ هـ][ توێ] لووت، کەپو، دفن.

.

.

.

.