توێژفڕێدان/ tiwêj fiřêdan: نتـ:[ نخ][ توێژ+ فڕێدان] پسۆریاسیس : دەردێکی بۆماوەیی یە، لەسەر پێستی لەش بڵاودەبێتەوە ، بەشێوەی پەڵەپەڵە خڕ دەبێتەوە. زۆر بەدەگمەت چارەسەر دەکڕیت، تەنها ڕێگری لێدەکرێت کە زیاتر بڵاونەبێتەوە. [ ئینگـ : Psoriasis] .  

نەخۆشی توێژفڕێدان دەکرێتە دووبەشەوە نەخۆشییە ئاسایی یەکان و دەگمەنەکان :  

                    ئاسایی یەکان                    

 

 1 – توێژفڕێدانی بن قژ/tiwêjfiřêdanî bin qij: نتـ: [ نخ]  ئەم نەخۆشییە زۆربەی کەڕەت لەپشت مل و گوێ و سەر تەثلی سەر بڵاودەبێتەوە. 

 2 – توێژفڕێدانی پەڵەیی/tiwêjfiřêdanî peľeyî: نتـ:[ نخ]  پسۆریاسیس : ئەمە نەخۆشییە ئاسایی یەکەیە، شێوەی پەڵەکە ڕەنگی سوورە و توێژێکی سپی بەسەر سوورەکەوە دەنشێت. بەشێوەیەکی گشتی لە سەر ئەژنۆ و ئانیشکەوە دەردەکەوێت..[ لا : Plaque psoriasis ]  

3 – توێژفڕێدانی دڵۆپەیی/tiwêjfiřêdanî diľopeyî: نتـ:[ نخ] دەشێت یەکەم قۆناغی پەڵەی پسۆریاسیس بێت، ئەم پەڵانە لەشێوەی دڵۆپەن، دەتوانێت لە ناوچەیەك بەىڵاوی چڕ ببێتەوە. ئەم جۆرە نەخۆشییە لە خۆیەوە چارەسەر دەبێت .[ لا : Guttat psoriasis ]   

4 – توێژفڕێدانی داخراو/tiwêjfiřêdanî daxiraw: نتـ: [ نخ] ناسینەوەی  نەم جۆرە نەخۆشییە دەکەوێتە ناوچە داخراوەکان ، وەک : بن قۆڵ، ناو ناووك و دەوروبەری، شەقی  بن قوون، ژێر مەمک . ئەم جۆرەیان توێژی سپی ناگرێت بەڵام تەنها سوور دەةتەو و ناوچەکە دەکزێنێتەوە.[ لا : Invers psoriasis]  

5 – توێژفڕێدانی نینۆك/tiwêjfiřêdanî nînok: نتـ:[ نخ] دەوروبەری 25 – 50 %  نەخۆشی پسۆریاسیس دەوروبەری نینۆک دەگرێتەوە. 

.

                    دەگمەنەکان                       

 

توێژفڕێدانی تۆقلەیی/tiwêjfiřêdanî toqileyî: نتـ:[ نخ] دەگمەنێکەی لە شێوەی کیسە یا توورەگە پر لە ئاووگی زەردباوە، زۆر تر لە ناو لەپی دەست و ژیر پێ پەیدا دەبێت. ژنان سی هێندەی پیاوان تووسی دەبن.[ لا :Pustulosis palmo-plantaris ]  

توێژفڕێدانی ئونیڤێرسال/tiwêjfiřêdanî unîvêrsal: نتـ:[ نخ] پەلەی گەورەی سوور بە هەموو لەشی نەخۆسەکە بڵاودەبێتەوە و نەخۆشە جارس دەکات و تای بەرزدەبێتەوە.[ لا : Universel psoriasis]  

توێژفڕێدانی باداری/tiwêjfiřêdanî badarî: نتـ:[ نخ] پسۆریاسیسی باداری دەوروبەری 5 – 10% نەخۆشی پسۆریاسیس توێژفرێدانی باداری دەگرێتەوە، .[ لا : psoriasis arthritis ]  

{ تێبینی  : بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەسەر پەیڤە لاتینی یەکان بدەن}

.

.

.

.