هەمیشەبەهار/hemîšebehar: نتـ:[ ڕوو] بەیبوونەکێویلە، ھەمیشەجوان، ھەمیشەوەھار : ئەم ڕووەکە بڵندی لە نێوان 20 تاکوو 50 سانیتیمیتر بەرز دەبێت، و بە پنجە. ڕەنگی پەڕی گوڵەکەی نارنجی یان زەردە، کە شێوەی پەڕپەڕی هەیە. لە کوردستان بەشێوەی خۆرسک دەڕوێت. لەجیهاندا نزیکەی 20 جۆر لەم گوڵە هەن. [ ئینگـ : Pot marigold ، Calendula officinalis ]

پەڕی گوڵەکە ووشک دەکرێتەوە و لە جیاتی زافەران بەکاردێت بۆ زەردکردنی چێشت، یان لە گوڵەکانی جۆرێک چای دروست دەکرێت کە وەکو چای بەیبوون بەکاردێت. هەروەها لە گوڵەکەی ڕۆنێک دەردەکرێت کە بۆ جوانکاری پێست بەکاردێت.

.

.

.

.

.

.