هەڕشتە/heřişte: ن:[ خوار] شێوەی ئامادەکردنی هەڕشتە دوو جۆری هەیە 

1 – جۆرە نانێکە وەک نانی تیری پان دەکرێتەوە. لەسەر ساج دەبرژێندرێت، بەگەرم و نەرمی نانەکە لوول دەدرێت و بڕشتی پانییەکەی بەپێی پێویست دەبڕدرێت، پاشان هەڵدەخرێت بۆ ووشک دەکرێنەوە.

2 – دەتواندرێت هەویرەکە دارچین یان بیبەری ڕەشی بۆ زیاد بکرێت. دوای بڕینی هەڕشتەکە، دەتواندرێت سوور بکرێتەوە.

هەڕشتە بە ساوەر/heřişte be sawer: نتـ:[ خوار] 

:: بەبیرم دێت لەگەرەکی شۆرجە، نەنکم گیژان، خواردنی هەڕشتە بەساوەری بۆمان دەکرد.

هەڕشتەی ماش/heřiştey maş: نتـ:[ خوار] کە جیاتی نیسک و نۆک ، هەر بە ماش دەکرێت.  

هەڕشتەی /heřiştey nok: ن:[ خوار][ کۆن] شۆربای هەڕشتە : خواردنێکی کوردەوارییە، لە وەرزی زستان بە زۆری سازدەکرێت. پێکهاتەکەی لە نیسک، نۆک، پیاز و خوێ پێکدێت. بۆ تێگووشیویەکەی نانی هەڕشتە بەکارێت، دوای ئەوەی تەماتە گەیشتە کوردستان، ئەویشی بۆزیاد کرا. 

 شێوەی ئامادەکردنی خواردنەکە 

ڕۆژێک یان شەوێک پێش ئەوکاتە نۆک لەئاو دەخووسێندێت و بۆ ئەوەی نەرم دەبێتەوە. ڕۆن( ڕوون) یان کەرە لەناو تاوە یان مەنجەڵ هەڵدەقرچێندرێت. پیازی بۆ وورد دەکرێت و تێی دا سووردەکرێتەوە، تەماتەی ووردکراو یان  

و بڕێکی ئاوی پێویستی دەوێت. پاشان نۆک و نیسکەکەی شۆراوەکەی بۆ زیاد دەکرێت، تا دەکوڵین و خەست دەبنەوە.       

.

.

.

.