ڕووبهند/řûbend: نتـ:[ پۆشاک][ ڕوو+ بەند] پەچە، پێچە، چارشێو، ڕووپۆش، ڕووگرە، میقنە، نوقاب( نیقاب) : ئەو پارچە کوتاڵەیە کە ژنان و کچان ڕووخساری خۆیانی پێ دادەپۆشنو تەنها چاوییان دیارە.
:: رووبەند لە سوییس قەدەغە دەکرێت.{ دەردە کورد}
:: ڕووبەندی ژنان.
{
قووربانت بم ئەی بای وادە
ڕووبەند لەسەر یـارم لاده
}{ فۆلکلۆر}
{
تایێکی ڕیشهیی دڵ، به نووکی غهمزه دادا
دهستێکی بۆ سهما برد ڕووبهندی ماهی لادا
}{ وەفایی}
ڕووبەندی/řûbendî: نچ:[ ڕووبەند+ ی] هەر تشتێک پەیوەندی بە ڕووبەندەوە هەبێت.
.
.
.
.