زەند ¹ /zend: ن:[ توێ] 

1 . [ مکـ][ ڕەوا] پازەند، بەفشک( کباک)، جومگە _ جومژگە، مەچەکی دەست : جێگای بازنە.{ گیوموکریانی، ل، 526}

2 . [ کباش][ فە] گۆشتی قۆڵ، باسک.

زه‌ندا ده‌ستی/zenda destî: ن:[ توێ] ئه‌زج، فه‌رشک، مه‌چه‌ک : جومگه‌ی نێوان باسک و ده‌ست.

بەلەچەق/beleçeq: ن:[ توێ][ کهـ] ئێسکی زەند.[ ئینگـ: handled]

.

.

_____________

زه‌ند  ² /zend: ن:[ ئاین] نێو پەرتووکێکە بۆ ڕاڤەکردنی تێکستەکانی ئاڤێستا.

زه‌ند ئاڤێستا/zend: نتـ:[ ئاین] پەرتووکی ئاسمانی زەردەشتە. زەندەڤێستا، زەنداوێستا، .

{ تێبـ : واتە ئێستا : هەر ئیستا : مەبەست لەوەیە کە هەر کاتێک زەندا وێستا بخووێندرێتەوە بۆ ئەو کاتە دەبێت}{ گیوموکریانی، ل، ٥٢٦}.   

.

.

____________

زه‌ند ³ /zend: ن:[ باد] زەندە.

زه‌ندە/zend: ن:[ باد][ کەرەستە] گۆڵەی دەرکێ، دەرکی پێدادەخەن.   

.

.

_____________

زه‌ند 4 /zend: ن:[ کوردستان][ مێژ] هۆزێکی کوردە کەریم خانی لێهەڵکەوتووە،  ناوی ئەو ئێلەی( شاپزنی)یە یان ( شاهـ پەسنی) یە ، خۆیان دەڵێن ( ئەم پسمامێ شاین) .

:: کەریم خانی زەند پادشای کوردستان و خۆشی کورد بووە. زۆر وێ دەچێت، کە دانیشتوانی ئەو گوندە لە پاشماوەی کریم خانی زەند بن.

زه‌ندا/zenda: ن:[ کوردستان] نێوی گوندێکە لە باشووری شاری قامیشلوو، دەبێت لە ئێلی ( زەند) بن.

.

.

.

.