پەنجەرە/pencere: ن:[ ئەند] پەنجرا( کباک، زا )

1 – شتێکی چوارچێوە دارە بۆ ڕووناکی دەخرێتە کەلەبەری ژوورەوە. 

2 – چەند کونێکە دەکرێتە تۆپی ئاشەوە بۆ ئەوەی زمانە( پەڕە)ی پێدابكرێت. 

3 – جۆرە گیایەكە.

 ووڕدەکارییەکانی پێکهاتەی پەنجەرە 

چاغی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] شیشی ڕاگری پەنجەرە : شیشی یان داری درێژ و باریک کە داری پەنجەرە ڕادەگرێت.[ ئینگـ : window bar] 

چەتری بارانی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window drip]  

چوارچێوەی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window case]

دیواری نێوان پەنجەرە و زەوی/pencere: نتـ:[ ئەند] چوارچێوەی نێوان کون( بۆشای)ی پەنجەرە و زەوی. [ ئینگـ : window back]{ رەنج. ل، 620}.

ڕاگری جامی پەنجەرە/pencere: ننتـ:[ ئەند] داربەندی شێوە خاچییە کە شووشەی پەنجەرە ڕادەگرێت.[ ئینگـ : window cross]  

شیشی پاراستنی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] ( کەتیبە). [ ئینگـ : window bars]  

کەوانەی پەنجەرە/pencere: ن:[ ئەند] کەوانەی سەر دەرگا و پەنجەرە.[ ئینگـ : window arch] 

لێواری چوارچێوەی پەنجەرە/lêwarî çwarçêwey pencere: نتـ:[ ئەند]. [ ئینگـ : window bead]{ رەنج. ل، 620}. 

 جۆرەکانی پەنجەرە 

پەنجەرە گەورە/pencere gewire: نتـ:[ پەنجە+ گەورە] کەڵە ئەنگوست.[ ئینگـ : Hallux , Hallus , Hallex].

پەنجەرە لە دیوارەوە دەچوو/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window bay]   

پەنجەرەی بچووک/pencerey biçûk: نتـ:[ ئەند] کەلێن، درزە، دەلاقە، بەرکاز.

پەنجەرەی سێ دەری/pencerey sê derî: نتـ:[ ئەند] جۆرە پەنجەرەیەک کە سی لا یان سی دەری هەبێت.

{

بەرە و قوبڵە شوعرەی منیان بكیشایە

پەنجەرەی سێ دەریان لە پێسی من لێبدایە

}{ لاس و خەزال}.     

پەنجەرەی شریتی ئاسۆیی/pencere: نتـ::[ ئەند] [ ئینگـ : window band] 

بەر پەنجەرە/ber pencere: ن:[ ئەند][ بەر+ پەنجەرە] سەرتاقە.

باهۆی پەنجەرە/bahoy pencere: نتـ:[ باهۆی+ پەنجەرە] چوارچێوەی سەربەند، ئەڵقەی گەیاندن.

پەردەی پەنجەرە/perdey pencere: نتـ:[ پەردە+ ی+ پەنجەرە] [ ئینگـ : valance]{ ڕەنج، ل، 598}. 

 

.

.

_______________________

پەنجرا/pencira: ن:[ ئەند][ کباک، زا] پەنجەرە.

.

.

.

.