بێئەقڵ/bě eqiľ: ئانتـ:[ بێ+ ئەقل( عقل)] بێ مێشک، بێ ئاوەز، گەوج، شێت، نەفام.

بێ ئەقڵانە/bě eqiľane: ئاکتـ:[ بێ+ ئەقڵان+ ئە] کاروکردەوەی لەبەربێ ئەقلی و نەفامی، نەفامانە، گەوجانە.

:: ئەوەی تۆ کردت کارێکی زۆر بێ ئاقڵانە و نەفامانەبوو.

بێ ئەقڵ بوون/bě eqiľ bûn: کتن:[ بێ+ ئەقل( عقل)+ بوون]

1 – گەوج بوون، بێمێشک بوون. 

2 – تێنەگەیشتن.

بێ ئەقڵکردن/ bě eqiľ kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقل+ کردن] خۆگەوج کردن، خۆشێت کردن.

بێ ئەقڵ نەبوون/bě eqiľ nebûn: کتن:[ بێ+ ئەقل+ نە+ بوون] شێت نەبوون، گەوج نەبوون.

بێ ئەقڵێتی/bě eqiľětî: نچ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی] کاری نائاسایی کردن، کردەوەیەک کە لە ئاقڵ نەوەشێتەوە.

بێئەقڵێتی کردن/bě eqiľětî kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی+ کردن] کاری نائاقڵانەکردن، کاری لەئاقڵ بەدوور ئەنجام دان.

بێئەقڵی/bě eqiľî: نچ: بێ ئەقڵێتی.

.

.

.

.

.

.