مه‌حچه‌چه/meĥiçeçe: ن:[ ڕوو] خورنووف : Xurnûf( کبال)، خڕنووک : ڕووەکێکی هاوینەی خۆڕسکە لە ناوچە گەرمەکان شین دەبێت، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ڕووەکە تەمەندارە ( Perennial) لە نێوان 15 تا 20 ساڵ دەبێت هەندێ جار بەشێوەی دەوەن خۆی دەردەخات و تا 2 بۆ 3 مەتر بەرزدەبێتەوە گەر بارودۆخ گونجاوبێت، ڕەگێکی شێوە ڕایزۆمی بەهێزی هەیە تا نزیکەی 15 مەتر دەڕواتە ژێر خاک. بەرەکەی ڕەنگی سووری مەیلەوقاوەیی دەنوونێت.[ لا : Prosopis farcta].   

.

.

.

.