بەنا ¹ /bena: ن:
1 ) [ ڕوو] مەنێ، مەندێ : گیایەکی کوێستانییە، لاسکی وەک کەنگرە و گەڵای وەکوو کەرەووز وایە دەکریتە گزرە بۆ زستانی ئاژەڵان.
2 ) [ خوار] گیایەکە لە کەمای دەچێت و بەسوورەکراوی دەخورێت.
3 ) [ خوار] گیایەکە لە کەما دەچێت و دەیبرژێنن و دەیخۆن.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 305}
بەناڕۆمی/benařomî: ن:[ ڕوو] گەوڵەزەر، گیامارانە، چاومار، چیوەمار.[Bot :Asparagus officinalis].
| پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
| kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
| فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
| plantae | magnoliophyta | Liliopsida | Asparagales | Asparagaceae | Asparagus | Asparagus officinalis |
| جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | زەمبەقییەکان | گیاماراناسا | سێوی بن ئەرز | گیامارییەکان | بەناڕۆمی |
بەناشوانە/benaŝwane: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی بۆنخۆشە دەکرێتە ماست و تۆراغەوە.
گێلەبەنا/gêlebena: ن:[ کباش][ خوار][ گێلە+ بەنا] بەنا وماس : مەنێ و ماست : بەزۆری خەڵکی گیلان دەیخۆن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 485}
.
.
_______________
بەنا ² /ben: ن:[ پیشە] دیوارساز، دیوارکار، گڵکار.[ ع: بنا].
بەنایی/benayî: نچ:[ ع: بەنا+ کو: یی] دیوارسازی، دیوارکاریی، گڵکاری : کار و پیشەی کەسێکی دیوارو خانوو و دروست کردن.
نوقڵ/nuqiľ: ن:[ تشت][ ئەند] قوڵایی لە زاراوەی بەنا یاندا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 874}
.
.
.
.