شپیلک/şipîlik: ن:[ توێ] پانکریاس، پەنکریاس : لووی شپیلک ئەندامێکە بە درێژایی 15 – 20 سم، پانایی 3  – 4 سم. ئەستوورایی2 – 3 سم، قورسایی 70 – 100 گرام دەبێت. ئەم ئەندامە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی زگ، لە نێوان گەدە و سپڵ و جگەر دایە.  

ئەرکی لووی شپیلک بریتیییە لە دروستکردن ‌‌و دەڵاندنی ھۆرمۆنەکانی ئێنسولین : Insulin، گلوکاگۆن : Glucagon، گاسترین : Gastrin ‌و سۆماتۆستاتین : Somatostatin بۆ ناوخوێن. دروستکردن ‌‌و دەڵاندنی ئانزیمەکانی ئامیلاز : Amylase، لیپاز : lipase، تریپسینۆژن : Trypsiogen، کیمۆتریپسینۆژن : Chymotrypsinogen بۆ ناو دوازدە قامکە یان دوانزەگرێ.

ناتەواوی شپیلک/natewawî şipîlik: نتـ:[ ناتەواوی+ شپیلک]. [ ئینگـ : Pancreatic insufficiency].

هەوکردنی درێژخایەنی شپیلک/henaw natewawî şipîlik : نتـ:[ هەوکردنی+ درێژخایەنی+شپیلک]  [ ئینگـ : Chronic pancreatitis].

هۆیەکانی هەوکردنی درێژخایەنی شپیلک : 

ھەوی درێژخایەنی پەنکریاس : ھەوکردنی درێژخایەنی شپیلک دەبێتە

ھۆی گۆڕانکاریی بەردەوام و نەگەڕاوەی پێکھاتەو کاری ئەم ئەندامە.

ھۆیەکانی ھەوی درێژخایەنی شپیلک کامانەن؟

خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆڵ. 

بەسترانی لولەی شپیلک بە ھۆی بەردی زراوەوە. 

زێدەبوونی چەوریی خوێن.

نەخۆشیی خۆپارێزیی،

ئازار و زەبر وێکەوتنی شپیلک.

نیشانەکانی ھەوی درێژخایەنی شپیلک کامانەن ؟

ئێش لە سەرەوەی زگ بۆ ماوەی چەند کاتژمێر تا چەند ڕۆژ.  

ئێش بەرەو پشت تەشەنە دەکا‌ت و پاش نان‌خواردن یان خواردنەوەی ئەلکۆڵ خەراپتر دەبێت

پیسایی چەور، سگەشۆرێ وەکو ئاکامی لاسەنگییی ڕاکێشانی چەوریی لە ڕیخۆڵەدا و بۆنێکی توند، ناخۆش‌ و نائاسایی پیسایی. 

کزبوون.

دڵتێکەڵاتن‌ و ڕشانەوە.

دوکتور بۆ دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیی‌یە چی دەکات ؟

بو دیاریی‌کردنی ئەم نەخۆشیییە دوکتور دوای تێروانینی لەش، خوێنی نەخۆش بۆ تاقیکردنەوە دەنێرێت بۆ تاقیگە. لەم تاقیکردنەوەدا لەوە دەچێت ڕادەی ئامیلازو لیپاز زیاد بکەن‌و ڕادەی تریپسینۆژن کەم بکات.

دوکتوری پسپۆڕ بە یارمەتی دەزگای سۆنۆگرافیی‌ و کامپیوتر تۆمۆگرافیی‌ و ڕادیۆگرافیی تەماشای شپیلک‌ و ئالوگۆڕەکانی ئەم ئەندامە دەکات.

ئاڵۆزیی‌یەکان و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن؟
بەسترانی ڕێگای ڕیخۆڵە باریکە،
لە کارکەوتنی کاری ئاسایی شپیلک ،
ئاوھێنانی نائاسایی ناو زگ،
دەڵەمەی خوێن لە خوێنھێنەرەکانی سپڵ،
شۆک‌و مردن.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
خواردنی چێشتی کەم‌چەوریی،
خواردنی ویتامین (ئەوانەی کە لە چەورییدا دەتووێنەوە) و کالسیۆم،
ئینسولین بۆ کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن،
نەخواردنی ئەلکۆڵ،
نەشتەرگەریی بۆ دەرھێنانی بەردی زیلک و تومۆر.

هەوکردنی کتوپڕی شپیلک/henaw natewawî şipîlik : نتـ:[ هەوکردنی+ کتوپڕی+ شپیلک] هەوکردنی کتوپڕی پەنکریاس.[ ئینگـ : Acute pancreatitis].

هۆکاری هەوکردنی کتوپڕی شپیلک

بەردی زیلک.
خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری ئەلکۆڵ.

.

نیشانەکانی ھەوکردنی شپیلک 
ئێشی کتوپڕ لە سەرەوەێ زگ‌ و تەشەنەکردنی بەرەوە پشت،

دڵتێکەڵاتن، ڕشانەوە، باکردنی زگ، 
تەب، 
لە بەشێک لە نەخۆشەکاندا : کەم‌کردنی ئاوی لەش، خوێنرێژیی، دابەزینی گوشاری خوێن، شۆک‌و مردن.

ئاڵۆزیی‌یەکان و مەترسیی ئەم نەخۆشیی‌یە کامانەن ؟
گیروگرفتی سیی‌یەکان،
لە کارکەوتوویی کتوپڕی گورچیلەکان،
خوێنرێژیی،
دابەزینی  نائاسایی ئاوی لەش و شۆک.

ئەم نەخۆشیی‌یە چۆن چارە دەکرێ؟
نەخۆش بۆ کۆنتڕۆڵی ئێش، دڵتێکەڵاتن، ڕشانەوەو ھاوسەنگیی ئاو و ئەلێکتڕۆلیتەکانی لەش لە نەخۆشخانەی ڕادەگرن.
لە کاتی پێویستدا بۆ دەرھێنانی بەردی زیلک لە نەشتەرگەریی کەڵک وەردەگیرێ.

تێبینی
Electrolyte ئەلکتڕۆلیت،  ماددەیەکە کە لە کاتی توانەوە لە تراوێکدا دەبێتە یۆن ‌و دەتوانێت ڕەوتی کارەبا راگوێزێت،

{
سەرچاوە
کتێبی نەخۆشییەکانی ھەناو لە نووسینی د. کامەران ئەمین ئاوە، ل، ٢٩ – ٣١.

}  

.

.

.