بناو¹/binaw: نتـ:[ ڕوو][ بناو(بناوەچ)] داری بناوەچ، ڕەشەدار _ دارەڕەش، دارمێشوولە. بناو چ، بەناڤ، قەرەقاج : دارێکە لە ئەندازەی دارگوێزێکی بڵند و دەبێت لقوپۆپی بڵاوە و حەز لە ئاودەکات. لە پەڵەکانی گۆچانی لێدروست دەکرێت. لە ناوچەساردەکاندا مەزن دەبێت. بۆ سێبەر بەکاردەهێندرێت گەڵایەکی گەورەیە، گوڵەکەی بچووک و سەوزە بەشێوەی هێشوو شۆردەبێتەوە. هەندێکی گولەکەی سپییە و تۆوەکەی باڵدارە بە هەوادا بڵاودەبێتەوە و بەرەکەی لە هەناردەچێت. ناوەکەی شێدارە کە دەتەقێت و مێشوولەی لێدێتە دەرەوە. [ Bot : Fraxinus excelsior].

بناوەچ/binaweč: نتـ:[ ڕوو] بناو : دارێکی زۆر بەرزینە گەڵای وەکوو گەڵای سپیدارە. لە ڕووی پزیشکی خۆماڵییە وە بەکاردەهێندرێندێت بەم شێوەیە :

1 – گەڵاکەی دەکوڵێندرێت لە شووێنی ماران گەستە دادەنرێت و برینەکە ئەهوەن دەکاتەوە.

2 – خۆشاوەیەکی خەستی لێدەردەهێندرێت و دەخرێتە سەر برینی ئاژەڵ و وولاخ و ماڵات.

.

.

______________________

بن ئاو²/bin aw: ف:

1 – [ دۆخی داخوازیە بۆ کۆ لە( هێنان)دا] بێنە.

2 – بەبن ئاودا ڕۆیشتن. مەبەست لەمەلەکرندا.

بن ئاوان/bin awan: نتـ:

1 – [ هـ] بەند، سەرچاوەی ئاوێ، بەرهەڵستێکە لەپێش ئاو تا بتواندرێت شووێنی بڵندتری پێ ناو بدرێت.

2 – پرۆزە (کباک)، بنەچە، بنوبناون.

بن ئاوان هەڵبەستن/bina awan heľbestin: کتپ : بەرهەڵست لەبەردەمی ئاودان بۆ بەرزکردنەوەی ئاو تا بتواندرێت شووێنی بنڵدتری پێ ئاو بدرێت.

بن ئاوای/bin away: نتـ:[ بن+ ئاوایی] بناوای.

بن ئاوبوون/bin aw bûn: کتن:

1 – ژێرئاوکەوتن چوونە خواری شتێک بە ئاوی چۆم و ڕووباردا.

2 – لە بەرچاو گووم بوون.

.

بناوان/binawan: نتــ:[ کناو، مکـ]

1 – کابانی ماڵێ، بنەوانە : ئافرەتێکە ماڵی ڕەنێو بێنێ.

2 – بنەڕەت. 

بناوانگر/binawangir: نفا:[ بناوان+ گر( گرتن)]  

:: ئیسلامی بناوانگر. 

بناوانگریەتی/binawangiryetî: نچ:[ بناوانگر+ یەتی] [ ع : الاصولیة]. 

 بناوانەی شلە/binawaney ŝile: نتـ: بەکارێکی بێ سەروبەردەگووترێت و بەئەنجام ناگەیەندرێت.

بناوانەی شێلاوە/binawaney ŝělawe: نتـ: بنەجۆگەی شێلاوە. : خەریکە کارەکە گەڵالە بکات و بەئەنجام بگەیەندرێت.

بناوەلەوەڕ/binaweleweř: نتـ: پێش ئەوەی میگەڵ ببرێت بۆسەرئاوخۆری لە لەوەردایە. بەئەوکاتە دەگووترێت : بناوەلەوەر.

.

بەبناوان/be binawan: نتــ:[ بە+ بناوان] ڕەچەڵەکدار.  

.

.

.