مووچە/mûče: ن:[ ئاب] ئاوان، دەستهەق، مانگانە.[ ئینگـ : Wages، Salary]

.

مووچەپێدان/mûče pêdan: کتپ:[ ئاب][ مووچە+ پێدان] پاداشتپێدان.

مووچەوەرگرتن/mûče wergirtin: کتن:[ ئاب][ مووچە+ وەرگرتن ] پارەوەرگرتن

مووچه‌خۆر/mûčexor: ن:[ ئاب].[ ئینگـ : Wage – earner ]

مووچه‌ی بنكه‌یی/mûčey binkeyî: ن:[ ئاب] .[ ئینگـ : Minimum wage]

مووچەنان/mûčenan: نتـ:[ ئاب] نانێک کە لە جیاتی مووچەدەدرێت بەکەسێک. بڕی نانەکەش بریتییە لە سێ بۆ پێنج نان. واتا تێربوونی ژەمێک.  ئەوانەی لادێین و مەڕوماڵاتیان زۆربوو، دەبوو هەر ئێوارەیەک ماڵێک بۆ یارمەتی شوانەکە، کەسێکی لەگەڵ بنێرن بۆ لەوەڕاندنی میگەلە(ران)ـەکە. ئەوەی نەیبوایە وا بزانم لە جێگار نۆرەکەی دەبوو یان پیاوێکیتر بنێرێ یان شتێک بدا بەشوانەکە، لەوە دەچێت ئەم وشەیە لەو رووەوە ڕانەوە هاتبێت. بەڵام هەموو گوند دەبوو بە پێی چەند سەر مەڕ و بزنیان هەیە، ئێوارە کە شوان ڕانەکەی دەهێناوە، چارۆکەی لە مل دەکرد و بە ماڵاندا دەگەڕا و نانەکەی کۆ دەکردەوە. بەو چەپکە نانەی دەق کرابوو دەیانوت “مووچەنان”. 

.

.

.