کەوش/kewiş: ن:[ پۆشاک] پالا( هـ) : جۆرە پێڵاوێکی دێرینە بێ پاژنەی لووت ھەڵگەڕاوە یە، لە چەرم دروست دەکرێت.

{

تاکێ کەوش و تاکێ کلاش 

ماندوو نەبی مام تەڕەماش

}{ پەندی پێشینان}

کەوش پینەکردن/kewiş pînekirdin: کتن:[ کەوش+ پینەکردن]

کەوشدۆز/kewişdoz: نفا:[ پۆشاک] پێڵاودروو، پینەچی

کەوشدروو/kewişdirû: نفا:[ کەوش+ دروو( دروون)] کەسێ کە پێڵاو درووس دەکات یان کەسێکە کە ھەر کەوش دروست بکات.

 هەندێک لە پێداویستی کەوشدروو 
 چەرم 
 دەزوو
 مێوی هەنگوین
 چەقۆی دەستی
 درەوشە 
 زمە 
 مشتوو 

کەوش سەرپایی/kewiş serpayî: نتـ:[ پۆشاک]

کەوشکەن/kewişken: نتـ: ئاسانە : شوێنی کەوش داکەندن لای دەرگا.

کەوشین/kewişîn: ن: لای درگا لە ژووری ماڵەوە. 

کەوشی پیاوان/kewişî piyawan: نتـ:[ پۆشاک] کەوشی سوور. 

:: سەعەی سەوڵی جان کە تایبەت کەوشی پیاوانی درووە

کەوشی ژنان/kewişî jinan: نتـ:[ پۆشاک]

:: عەلی پەریزاد کەوشی ژنانی درووە. 

کەوشی منداڵان/kewişî mindaľan: نتـ:[ پۆشاک]

:: ڕەشەی خوامراو تایبەت کەوشی مناڵانیان درووە. 

ئەندازەی کەوش/endazey kewiş: ن: قەبارەی پێڵاو. 

بازاڕی کەوش فرۆشان/bazařî kewişfiroşan: نتـ:

بنکەوش/binkewiş: نتـ:[ پۆشاک][ بن+ کەوش] ژێرپێڵاو، بنکەنگڵ.{ مەردۆخ، ل، }

زێوارەی کەوش/zêwarey kewiş: نتـ:[ زێوارەی+ کەوش] سیرمەیەکە پینەچی دەیدوورێت بەچوار دەوری پێڵاودا.

کۆتەی کەوشدۆزی/kotey kewişdozî: ن:[ پۆشاک] : دەسگا : ئەو ئامرازەی کە پینەچی کاری لەسەر دەکات.

گوزەری کەوش درووکانەوە/guzerî kewişdirûkanewe: نتـ: کۆكانی ناو قەیسەری و بازار. 

:: لە سلیمانی لەکۆندا گوزەرێک هەبووە بەناوی گوزەری کەوش درۆکانەوە، کە کەوتبۆ خوار گوزەری سەراجەکانەوە، دوایی بەشێکیان چوونە خانی غەفور ئاغاوە.{ سەرشەقامی سڵێمانی}

.

.

______________________

کەوش/kewiş: ن:[ پۆشاک] پاپۆش، پالا ( هـ) _ پاڵا، پێلاو : pêlav، پێڵا _ پێڵاو، تسەک، سۆل : sol، کالک : kalik.  

.

.

.

.