کاڵەک/kaľek: ن:[ ڕوو][ باد] بەشیلا:beşîla( زازا)، پەرتێخ:pertêx، تالیک:talik _ تاهلک:tahlik، خەربزە( فە)، خەرووزە :xerûze، قاون:qawin، قرە:qire، قۆمی:qomî، کارەک _ کالک:kalik( کباک)، گندۆرە( هـ)، گندۆر :gindor، گوندۆر:gundor :
ڕووکێکی بیستانییە گوڵێکی زەرد دەگرێت، بەرهەمێکی هاوینەیە، لەمانگی ئایارە وە تا کۆتای ئەیلول بەردەگرێت. لە بنەماڵەی کولەکەییەکان : Camel’s thorn تەرزەکەی لەسەر زەوی ڕادەکشێت و ڕووەكیکە بەرەکەی خڕە یان درێژی هێلکەییە، جۆرەکانی گندۆرە بە شێوەی ڕەنگی توێكڵ چێژی گۆشتەکەی دەگۆڕدرێت. بەگەیشتووی زۆر بەچێژوشیرینە.[ لا: Cucumis melo].
نزیکەی چوارهەزار ساڵە لە دەوروبەری مێتزۆپوتامیا و ووڵاتی میسر دەچێندرا، پاشان بووە خۆراکی رۆمەکان، هەنووکە لەهەموو جیهان دەخورێت، بەتایبەت لە وولاتی چین. گندۆرە جۆری زۆرە.
| ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
| هێزی وزە | کالۆری 34 | |
| پرۆتین | 0,8 g | |
| کاربۆهیدرات | 8 g | |
| شەکر | 8 g | |
| رێشاڵ | 0,9 g | |
| چەوری | 0,2 g | |
| ئاو | ||
| ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 67% |
| Vitamin B6 | 5% | |
| Vitamin C | 61% | |
| کانزاکان | ئاسن | 1% |
| مەگنیزیۆم | 3% | |
| پۆتاسیۆم | 267 mg | |
| سۆدیوم | 16 mg | |
کاڵەکی ئیسرائیلی/kaľekî îsrayilî: نتـ:[ ڕوو]
کاڵەکی بایلان/kaľekî Baylan: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خرە، تۆکڵەکەی سەوزێکی کاڵە، گۆشتی ئەم کاڵەکە سەوزێکی کاڵە وەک توێکڵەکەی. لەووڵاتی چین دەڕۆێت، لە دەڤەری لانزهۆو:Lanzhou.[ ئینگـ: Bailan melon].
کاڵەکی زرک/kaľekî zirik: نتـ:[ ڕوو] تاڵک، تەحلک.[ ئینگـ: bitter melon]{ کەمالنامە، ل، 110}.
کاڵەکی کۆری/kaľekî Korî: ن:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خڕی لووزلووزە، توکڵەکەی زەردێکی کاڵە، گۆشتەکەی ئەم کاڵەکە سپییەکی زەردباوە. لە ووڵاتی کوریا دەڕوێت.[ ئینگـ: Korean melon].
کاڵەکی مۆنتریال/kaľekî Monitiryal: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی خڕەی قاش قاشی گەورەیە، تۆکڵەکەی سەوزی سوورباوە، گۆشتەکەی سەوزێکی کاڵە.[ ئینگـ: Montreal melon].
کاڵەکی هامی/kaľekî Hamî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە کاڵەکێکی درێژکۆڵەیە، توێکڵەکەی سەوزە، لە بایلان تۆخترە، ڕەنگی گٶشتەکەی شێوە زەرد و پرتەقاڵییە. لە ووڵاتی چین دەڕۆێت.[ ئینگـ: Hami melon]
بنووشکە/binûşke: نتـ:[ نخ][ ڕوو] نەخۆشییەکی ڕووەکانە، کە لەبڕکەی کاڵەک و شووتی و ترۆزی و خەیار دەدەات، ڕەگی هیشک و گەڵاکانی زەرد دەکات.
کەوچکی کاڵەک/kewçikî kaľek: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ: Melon ball].
ڕۆژی کاڵەک/řojî kaľek: نتـ: [ ئینگـ: Melon Day]
.
.
.
.