دارەبەن/dareben: ن:[ ڕوو][ دار+ ئە+ بەن] بەنی، گیابەند، یادارقزوان، دارەوەن، وەنی، قەسقەوان: دارێکی خۆرسکی گەورەیە بەلک و پۆیە. تا چوار مەتر دەتوانێت بڵند ببێت، بەرێکی ترشی دەگرێت پێی دەگووترێت قەزوان، لە قەدی دارەکەی بەنیشت_ بنێشت، یان جاجک دەگیرێت، گوڵ و گەڵاکەی بۆ ڕەنگڕێزی کەڵکی لێوەردە گیرێت. هاوینان لەدارەبەن بنێشتی كوردی بەرهەم دەهێنن. پیاوانی گوند، بە چیا سەختەكانی كوێستان هەڵدەگەڕێن‌و بە تەورداس، قەدی ‏دارەبەن برینداردەكەن، دواتر بەقوڕێكی تایبەت زۆر بەئاستەم دێتە بەرهەم‌ و خۆشەدەكرێت. لەهەر جێ دەمە تەوراسێک مشتێک ‏قوڕ كە خۆیان پێی دەڵێن: كوچەڵە حەوزێكی بچووک دروست دەكەن‌ و تا مانگێك بەقەدی دارەبەنەوە دەمێنێتەوە، لەو‏ماوەیەدا بنێشتەكەی تێدەچۆڕێت. نزیكی پایز بەرهەمی ناو كوچەڵە كۆدەكەنەوەو.[ Bot :Pistacia Acuminata]
بەنی/benî: ن:[ ڕوو][Bot :Pistacia atlantica ssp.kurdica].[Fam :Anacardiaceae].
بەنی کێوی/benî kěwy: نتـ: وەنەی سیاوی، ڕەش قەزوان : ئەم جۆرە دارە، لەچیاکانی زاگرۆسەوە تا چیاکانی کوردستانی باکوور دەڕوات بەڵای با کووردا. لە باشووریش تاکرمان و ناوچەی بەختیاری بڵاوبووتەوە. جۆرە چرێشکی لێدەردەکەن لە ناوی(وێژەن)، بەرەکەی بۆ نەخۆشی برینی گەدە چاکە.[Bot : Pistacia Atlantica ssp.Mutica][Fam: Anacrdiaceae].
شیلەی دارەبەن/dareben: نتـ:[ ڕوو][ خوار][ شیلە+ ی+ دارەبەن] جاجک،  جاجكە، جاچک : بەنیشت _ بنێشت _ بنیشت _ بەنووشت، وێژەن( هـ)، بریژە.

.

.

.

.