بێگانە/bêgane: ئانتـ:[ پهـ : بێگانەک _ بێگانییک][ بێ+ گان+ ئە]

1 – بیانی، نەناسیاو، ئاپۆر، تاجیک، هاڤی: کە سێکە کەخزم وخووێشت نەبێ ویا لە نەتەوەیەکی تربێت.[ ئینگـ: foreigen]

2 – کەسی خەڵکی هەندەران، لاوەکی، هەندەرانی.

بێگانە بەدەر/bêganebeder: نتـ:[ بێگانە+ بە+ دەر] کاروبارێک لە ناوخۆدا خۆبەخۆیی ئەنجامدان بەپەنـهانی بەومەرجە بێگانەیان لەناونەبێت.

بێگانەپەرست/bêganeperist: ئانفا:[ بێگانە+ پەرست( پەرستن)] کەسێکە حەز لەڕاژە وپێشکە وتنی بێگانەکردن و دژی خزم وکەس وکارونەتەوەی خۆبوون.

بێگانەپەرستی/bêgane peristî: نچ:[ بێگانە+ بەرست+ ئی] حەزلە بێگانەکردن و دژی خزم ونەتەوەی خۆڕاوەستان.

بێگانەیەتی/bêganeyetî: نچ: نامۆیی.

بێگانە یەتی لێکردن/bêganeyetî lêkirdin: کتپ: نامۆی لێکردن.

بێگانەیی/bêganeyî: ن: بیانیی.

.

.

.

.