بخوور/bixûr: ن:[ ع : بخور] بخوویر، بوخوورد : هەر ماددەیەک کە بسووتێندرێت بۆ ئەوەی بۆنخۆشی بڵاوبکاتەوە، وەک گیراوەی ووشکی ئەسپەندەر، کوندر.

{

بۆنت بۆنی بخوورێ، مەمکت سێوی بەهشتێ

نەخۆشەکی گرانم، کە وتووم لەسەرتەنیشتێ

}{ سێسێەد هونراوە}.

بخوورد/bixûrd: ن: بخوور.

بخووردان/bixûrdan: نتـ:[ بخوور+ دان]: دەفرێکی تایبەتی یە بخووری تێدا دەسووتێندرێت. کە جاران لە دیوەخانی پادشاو میران دادەگیرسێندران.

بخووراندن/bixûrandin: کتپ: هەڵماندنی ئاوی گەرم یان دەرمانی کولآو کە کەسی نەخۆش لە بن پارچەیەکە کوتاڵ هەتا هەڵمەکەی بمژێت.

بخووردانک/bixûrdanik: نتـ:[ بخووردان+ ک] بخووردانی بچکۆلە.

بخوورکردن/bixûrkirdin: کتپ: سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لە سەرئاگر.

بخووری مریەم/bixûrî miryem: نتـ:[ ڕوو] نانەشێخانی، سایکلامین : گیایەکی سەلکدارە، بەرەکەی خڕ و  بچووکە، بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردێت.[ ئینگـ : cyclamen , sow bread]  

.

.

.