برنج ¹ /birinc: ن:[ ڕوو][ سانسکریت: ڤرییهی][ ئاڤێستا: ئورڤینج][ پەهلەوی: ڤیرینج _ ڤرینج _ برینج ] دانەوێڵەیەکە وەک گەنم و جۆ و ڕەنگی سپییە. برنج کۆنترین جۆری دانەوێڵەیە، نزیکەی 7 هەزار ساڵە دەچێندرێت و دەخوڕێت. 2800 سال پ. ز. کەیسەرە چینێکان دەیان خوارد. دەڵێن لە باشووری چین و تایلاند. دۆزاوەتەوە و پاشتریش لە کەنارەکانی ئاسیای ڕۆژهەڵات بڵاوبووە و پاشان گەیشتە هیند و دواتریش بەرەو ئێران و کوردستان. نزیکەی 80000 جۆری برنج هەیە لە جیهاندا.[ Bot : Oryza Sativa L ].
| ناوەڕۆک لە 100 گرامدا | ||
| هێزی وزە | 130 کالۆری | |
| پرۆتین | 2,7 گرام | |
| کاربۆهیدرات | 28 گرام | |
| رێشاڵ | 0,4 گرام | |
| شەکر | 0,1 گرام | |
| چەوری | 0,3 گرام | |
| ڤیتامین B – 6 | 5 % | |
| کانزاکان | کالیسیۆم | 1 % |
| ئاسن | 1 % | |
| مەگنیزیۆم | 3 % | |
| پۆتاسیۆم | 35 مگـ | |
| سۆدیوم | 1 مگـ | |
| هەندێک لە جۆرەکانی برنج |
برنجی بزنە ڕیشە/birincî řîşe: نتـ:
برنجی بزنە شەلانە/birincî bizne şelane: نتـ:
برنجی بۆندار/birincî bondar: نتـ: باسمەتی، یاسەمەنی تاهی، تێکسماتی، پێسانی دەشتەکی.
برنجی بهوونانی/birincî bihûnanî: نتـ: لە چیاکانی هیمالایە دەچێندرێت.
برنجی خڕ/birincî xiř: نتـ:[ برنج+ ی+ خڕ] برنجی گردە : بەڵام لە کوردستان برنجی کوردی زۆر بەناوبانگە. ڕووتەوەبووی چەڵتووکە لە مەرەزە بە بەرهەم دێت.
برنجی ڕەسمى/birincî řesmî: نتـ:
برنجی ڕەش/birincî řeş: نتـ: جۆرە برنجێکی ڕەشەباریک و زۆر درێژە لە ناوچەکانی بالی و چین و تایلاند دەچێندرێت.
برنجی ساردەدرەنگ/birincî sardedireng: نتـ:
برنجی سەدری/birincî sedrî: نتـ:[ برنج+ ی+ سەدری] جۆرە برنجێکی باشە کە لە گیلان و مازەندەران و رەعەمەل دێ.
:: ئەم برنجە یەکەم جار میرزا ئاخانی سەدری ئەعزەم لە هیندستانەوە هێناوێتی و لەمازەندەران چاندوویەتی، هەر بە ناو خۆیەوە ناوبانگی دەرکردووە
برنجی سوور/birincî sûr: نتـ:
برنجی عەنبەری گردە/birincî äemberî girde: نتـ:[ برنج+ ی] عەنبەری سەدری.
برنجی عەمبەربۆ/birincî äemberbo: نتـ:[ برنج+ ی] جۆرە برنجێکی بۆنخۆشی باشە.
برنجی کوتراو/birincî kutraw: نتـ: برنجی کڕەکراو، چواردانک، چواردانە،چوار دانکە.
برنجی کوردی/birincî kurdî: نتـ: برنجی کوردی لە باشوور چوار جۆر دەچێندرێت ئەوانیش : بازیان، بەرازیلی، مەحموود( ؟)، نەگازە یە.
برنجی کێوی/birincî kêwî: نتـ:
برنجی گەرمەک/birincî germek: نتـ: گەرمە، زووڕەس: جۆرە برنجێکە زوو پێ دەگات کە پێچەوانەی برنجی ساردە کە ئاوی پایز دەخواتەوە.
برنجی گردە/birincî girde: ئان:[ برنج+ ی] جۆرە برنجێکی کورت و قەڵەوترە لە برنجی ئاسایی، وە بۆ چێشتی شلە و دۆڵمە بەکاردەهێندرێت لە چشێشتخانەی کوردەواریدا.
برنجی ێەدرى/birincî êedrî: نتـ:
برنجار/birincar: نتـ:[ برنج+ جاڕ] زەوییەک کە بۆ داچاندنی تەرخانکراوە، مەزاری برنج، چەڵتووکجاڕ، مەرەزە .
برنجەجار/birncecar: نتـ:[ کشت] برنجار: مەزاری مەرەزە.
برنجار/birinccar: نتـ:[ برنج+ جار( کێڵگە)] شوێنی مەرەزە، کێڵگەی برنج کە پاش دروونەوەی چەڵتووک برنجی تری لێدە چێندرێت.
برنجچاندن/birinc čandin: کتن:[ کشت] مەرەزەکردن.
برنج چێن/birincčěn: نتـ: کەرخ.
برنجکوت/birinckut: ئانفا، نفا:[ برنج+ کوت( کوتان)]
1 ) ئەو کەسەی کە برنج بکوتێ بۆ خەڵک بەپارە.
2 ) دنگ _ دینگ، دەسکو، سندۆل : ئامرازێکە برنج لە چەڵتووک جودا دەکاتەوە.
برنجی/birincî: نچ:[ برنج+ ی]
1 ) وەک برنج.
:: ئەو ددانە برنجیەت چەند جوانە.
2 ) هەر خواردنێک لە برنج سازکرابێت.
:: نانی برنجی
:: حەلوای برنجی
3 ) هەرەباش.
برنجی بەردەشۆر/birincîberdeŝor: نتـ:[ ئد] خووسان لەبەر باران بارانێکی خۆش دەباری حەسۆ کە گەیشتەوە وەک برنجی بەردەشۆری لێهاتبوو.
برنج بەدۆ/birinc bedo: نتـ:[ خوار] گوونینە، کردۆڵ : چێشتێکە لە برنج و دۆ یا ماستاو دروستدەکرێت وەکوو دۆینە ڕوونی بەسەردادەگرێت و گیای تێناکرێت.
برنج بەشیر/birincbeŝîr: نتـ:[ خوار][ برنج+ بە+ شیر] شیربرنج.
پەردە پڵاو/perde pilaw: نتـ:[ خوار][ پەردە+ پڵاو]
پڵاوبرنج/pilaw birinc: نتـ:[ خوار][ پڵاو + برنج] پیلاڤ برنج،
قوبڵی برنج/qubilî birinc: نتـ:[ خوار][ قوبڵی+ پڵاو]
.
.
_________________
برنج ² /birinc: ن:[ کیمیـ] تونج، زەرد، برنجە، پرینگۆک : کانزایەکی دەستکردە ڕەنگی زەردە، لە تێکەڵکردنی دوو کانزایی مس و قەلایی پەیدادەبێت. سەماوەر، ئافتاوە، لەگەن، هەندێک خشلی کەم بەهای ژنانەشی لێدروست دەکرێت.[ فەر : Bronze]
برنجە/birince: ن:[ کیمیـ][ کناو، ئەردە] تێکەلێکە لە مس و مەفرەت کە لە 60% لە مس پێک دێت. ڕەنگە کەی زەردە و کەشتی لێدادەڕێژرێت. یان زەردی سەماوەر.
برنچە/birinçe: ن: مسی زەرد، پرنج : کانێکی زەردە شتی لێ دادەڕێژرێت.
برنجی/birincî: ئان:[ برنج+ ی] ڕەنگی مەیلەو قاوەیی.
.
.
.
.