خاڵبەند/xaľbend: نتـ:[ خاڵ+ بەند] خالبەند.

خاڵبەندی/xaľbendî: نچ:[ ڕێز][ خاڵبەند+ ئی] پونتكاری، نێشانەكاریی یان نیشانەدانان : بەو ڕەوشت و ڕێسا و یاسایە دەگووترێت کە چۆنایتی ڕێوشووێنی، دانان، جێخستنی ئەو هیمایانە لەناو دێڕەکاندا پێشان دەدات. کەوابوو، بۆ دروست نووسین و دروست خوێندنەوەی زمانی کوردی، پێویستە لە چەمکی گرنگی” خاڵبەندی” ئاگادارییەکی پێوستمان بە پێی نیاز هەبێت.{ کەیومەرس نیک ڕەفتار، ل، 6}. یان  دانانی چەند خاڵ و نیشانەیێكە لە نێوانی نووسراواندا دادەندرێت، بۆ جیاكردنەوەی ڕستەیەک لە ڕەستەیێک و یان وشەیێكی لە وشەیێكی دیکە.

خاڵبەندیكردن/xaľbendî kidin: كتپ: پونتكاریی كردن، خاڵ و نیشانەدانان _ جاڵ و بۆر بۆ دانان، نیشانەكاریی كردن( لەنووسیندا).[ ئینگـ : punctuation]

.

.

.

.

.