بڕبڕە¹/biřbiře: ن:[ توێ] بەرەبەرە، برژەبرژ، بروبزگور، مرۆخە، ترەختە: ئێسکی مووغەی پشت :[ ئینگـ : Vertbra].

بڕبڕەی پشت/biřbiřey piŝt: نتـ:[ بڕبڕەی+ پشت] پشتمازە، سنسل، کاریتەی پشتی، گڕاگاڕە، موورەغە _ مرووخە، تیغەی پشتی _ تیغەڵەی پشتی _ تیلەقەی پشتی _ تیرەقی پشتی : زنجیرە ئێسکەکانی موورەغی پشتی.

بڕبڕە و مازی/biřbiře û mazî: نتـ:[ بڕبڕە+ و+ مازی] بڕبڕەی پشتی.

بڕبڕە و کەمەر/biřbiř û kemer: نتـ: بڕبەند.

.

.

___________________

بڕبڕە²/biřbiře: ن: جۆرە داسێکی بچووکە.

.

.

.

.