بڕشت/biřŝt: ئان، ن:

1 – ئیروو، پیت، بەرەکەت، باشت، ڕێژەوە، ڕێژنە. 

2 – (مجـ) لێهاتووی و لێوەشاوەیی و توانایی بۆ ڕاپەڕاندن و جێبەجێکردنی کاران.

:: مرۆڤی وەها بەبڕشت وەک ئەم هەر نابێتەوە.

بەبڕشت/be biřŝt: ئانتـ:[ بە+بڕشت] بەپێزوڕێژەوە(بەبەرەکەتە).

بڕشتدار/biřŝtdar: ئانتـ:[ بڕشت+ دار] بەفەڕ، بەرگ

:: باشتی ئەو کراسەجوانە.

.

.

___________________

بڕشت/biřŝt: ن:

1 – سەرمقەستی کوتاڵی کە بەرگدروو بۆ دروونی جلک و بەرگ لەت و کوتی دەکەن و پارچەپارچەی بچووک لێ دەکەنەوەو بەکەڵکی هیچ نایەت و فرێ دەدرێت. 

2 – تیزمالکی کاغەز کە پەرتووک و دەفتەران پاش جزو بەند کردن و لێک و لووس کردنی قەراغەکانیان فڕێ دەدرێت.

بڕشت لێدان/biřŝt lědan: کتن: بڕیین.

.

.

.

.