پڵاو/piľaw: ن:[ خوار] پەلاو(دەر)، لەپە(کە) : چێشتێکە لەبرنج، ساوەر یان گەنمەکوتاو بە هەڕشتەوە، لە سەرەتا برنجەکە دەکوڵێندرێت و پاشان دەپاڵێورێت و دەخرێتەووە ناو مەنجڵە کە و دەم دەکرێت لە کۆتاییدا رۆنی بەسەردا دە کرێت.

: پاڵوێنە پاڵێوراو.

پڵاو بامیە/piľaw bamye: نتـ:[ خوار][ پلاو+ بامیە] پڵاوێکە کەخۆرشتی بامێ بێت.

پڵاو پارزن/piľaw parzin: نفا:[ پڵاو+ پارزن] ماکێش، پڵاو‎پالێو( هـ)، پارزۆنگ، پلاوپەز، سووزمە، پلاوپارین. : شتێکە وەکوو سەلە( کە قاپێکی کونکونە) لە شوولی دارەبی وئێتر چنراو، پلاوی پێدەپاڵێون.

پڵاوپارێن/piľaw parěn: نفا:[ پڵاو+ پارێن] پڵاوپاڵێو.

پڵاوپڵاو/piľaw piľaw: نتـ: [ئەردە][ پڵاو+ پالا( پالافتن)] پلاوپالێو.

پڵاوپالێو/piľaw palěw: نفا:[ پڵاو+ پالێو( پالافتن)] پلاوپالا.

پڵاوپەز/piľaw pez: نتـ:[ پلاو+ پەز] پلاوپارزن، سووزمە، پلاوپارین.

پڵاوپێو/piľaw pěw: نفا:[ پلاو+ پێو( پێوان)] ئامرازێکە بۆ پێوانی پلاو.

پڵاوخۆر/piľawxor: ئانفا:[ ئد][ پڵاو+ خۆر( خواردن)] دارا، خۆشگوزەران.

پڵاوخۆران/piľawxoran: ئانفا:[ پڵاو+ خۆر( خواردن)+ ئان] ڕۆژی خۆشیی وشادیی.

پڵاوخواردن/piľawxwardin: کتن:[ ئد][ پڵاو+ خواردن] شایی بوون، بەزم و ئاهەنگ و خۆشی هەبوون لە مالێک.

پڵاودان/piľawdan: کتپ:[ ئد] میوانی گەورەدان، شایی کردن، ئاهەنگ گێڕان.

:: کەی ژنێکی دێنی پلاوێکمان بدەیەی ؟ 

:: ژنیش ناهێنی پلاوەکەمان هەر بدەیە.

پڵاوساوار/piľawsawar: نتـ:[ کباک][ پڵاو+ ساوار] سمت.

پڵاوماش/piľawmaŝ: نتـ:[ خوار][ هـ][ پلاو+ ماش] پڵاوێکە کە لە برنج و ماش دروست دەکرێت.

.

.

.

.