خاڵەڕەش/xaľeřeŝ: نتـ:[ ڕوو] باڕێزە، بەرەزا( زرا)، خەزەرە، خەزەرۆک_ خەزەلۆک، قەیتەران : گیایەکی ئاوییە لاسکی درێژ و ڕەشباوە، گەڵای ورد و سێ گۆشەیی دەگرێت، لە کەرەوز دەچێت، لە نساران و کەنار ئاوان شین دەبێت، لەسەر هەر کولێکی بە کوتراوی دانرێت دەیکاتەوە و دەری دەکات. کە بکرێت بەچا، بدرێت بەو کەسەی کە میزی گیراوە دەیکاتەوە. هەروەها بۆنخۆشە بە بەر سینگەوە دەکرێت.

.

.

.

.