خاڵخاڵۆک/xaľxaľok: ن: [ زیند] پیرێژنۆکە، خاڵخالۆکە، فسەگورگ، گوڵەئەستێرە : باڵدارێکی گچکەی ڕەشی باڵ سوور یان پرتەقاڵییە گەورەییەکەی 1 – 12 میلیمەتر دەبێت یان بە ئەندازەی مێشێک دەبێت دوو باڵی گچکەی هەیە کە بە شەو دەفڕێت و وەک ئەستێرە دەدرەوشێتەوە. زیندەوەرێکی گۆشتخۆرە، واتا مێرووی دیکە دەخوات، بۆیە بەسوودە بۆ سروشت. زیاتر لە 50 جۆری هەیە لە جیهاندا.[ ناوی زانستی : Coccinellidae][ ئینگـ : ladybrid ، ladybug]

 وا باوە لە کوردەوارییدا 
 مانگا نەیەتە کەڵ تاکێکی لەو خاڵخاڵۆکانە دەخەنە ناو( ماڵی)، ئیتر دێتە کەڵ و گای دەخەنە سەر و ئاووس دەبێت.{ گیوی، ل، 353}.

خاڵخاڵۆکە/xaľxaľoke: نتـ:[ زیند]  خاڵخاڵان، خاڵخاڵک، خاڵخاڵۆک، گوێرەکەسوورە، ماماڵێ : کرمێکی مەیلەو بۆرە، پاشان دەبێتە خاڵخاڵۆکە.

.

.

.

.