چڵپ/çiľip: ن:[ دەنگ] چلپ : دەنگی ئاوخواردنەوەی گیانەوەر. 

چڵپاندن/çiľipandin: كتپ:

1 ) خوواردنەوەی ئاوی سەگانە بەزمان.

2 ) فێڵ وفەرەجكردن. 

3 ) لێكردنەوە، پەڕاندن.

چڵپانن/çiľipanin: كتپ:

1 ) چلپەچلپ و دەنگی ئاو خوواردنەوەی ئاوی سەگ وپشیلە. 

2 ) [ ئەردە] چەكاندنی مەمك، مژین.

چڵپاو/çiľpaw: نتـ:[ چڵپ+ ئاو] پیساو، جڵیتاو، چڵكاو، حەڕگ _ حەڕی تراو، زلیتاو، زڵقاو، قمڵاخ، قوڕوچڵپاو، قوڕولیتە، قوڕاوی شل.

چڵپە/çiľipe: ن:

چڵپە/çiľpe: ن:[ دەنگ]

1 ) دەنگی خواردنەوە بە پانایی زمان.

2 ) دەنگی ئاوخواردنەوەی سەگ و پشی. 

چەكاندنی مەمک و گووان، دەنگی خوواردنێكە، كە بەچاوچنۆكی پەیدا بكرێت و هەڵ بلووشرێ. شڵپەی ئاوێ، لەپلەپ، بەدەنگی ئاو خوواردنەوەی سەگ و پشیلانیش.

چڵپەچڵپ/çiľipe çiľip: ن:

1 )[ شا] شڵپەشڵپی ئاوێ، لەپلەپ، چلپەی یەک لە دووای یەكتری.    

2 )[ دەنگ] چڵپەی زۆر و بەشوێن یەکدا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 205} 

چڵپ ولیس/çiľipûlîs: نتـ:[ دەنگ][ چڵپ+ و+ لیس]

1 ) چڵپولێس : دەنگی ئاوخواردنەوەی سەگ و پشیلە.

2 ) دەنگی لستنەوە و هەڵلووشینی شت.{ خاڵ، ل، 135} 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 6   +   8   =