کڕکڕە/kiřkiře: ن:[ توێ] خرمووتە، خرمووچک، زەنگەلۆر، قرتێنکە، قڕقڕتۆک، کڕکڕاکە _ کڕکڕاگە، کرمەچۆڵێ، کرۆچەنە، کڕکڕۆکە، ھەستیکۆژ : جۆرێک شانەی گرێدەرە نیمچەڕەقە و نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە. لە میزانشیمی تۆلی سەرچاوە دەگرێت. بە خانەکانی کڕکڕە، کرۆژخانە( کۆندرۆسایت) دەگووترێت. کڕکڕەکان یان بەشێکن لە پێکھاتەی ئەندامەکان، وەک تێخەی لووت، کشکشێ، نای و پەلی گوێ، یان سەری ئێسکەکان لە ناو جومگەدا دەپۆشن. لەسەریەک جووڵانی ئاسانی ئێسکەکان لە پێناوی کڕکڕەکانە.[ ئینگـ: Cartilage].

      سێ جۆری کڕکرە هەیە لە لەشی مرۆڤدا         

کڕکڕەی ڕیشاڵی/kiřkiřey řîşaľî: نتـ:[ توێ][ کڕکڕەی+ ڕیشاڵی] دیسکی نێوان بڕبڕە.[ ئینگـ: fibrocartilage].

کڕکڕەی لاستیکی/kiřkiřey lastîkî: نتـ:[ توێ][ کڕکڕەی+ لاستیکی] پەلی گوێ.[ ئینگـ: Elasticcartilage].

کڕکڕەی ڕوون/kiřkiřey řûn: نتـ:[ توێ][ کڕکڕەی+ ڕوون] کڕکڕەی جومگەکان.[ ئینگـ: Hyalinecartilage].

سووتانەوەی ئێسک و کڕکڕە/sûtanewey êsk û kiřkiře: نتـ:[ نخ][ سووتانەوەی+ ئێسک+ و+ کڕکڕە] هەوکردنی ئێسک و کڕکڕە. [ ئینگـ: Osteochondritis].

.

.

___________________________

کڕکڕە/kiřkiře: ن:[ جێۆ] ناوی گوندێکە سەر بە ناوچەی هەوشار.  

.

.

.

.