چەقالە/çeqale: ن:[ ڕوو][ بیا][ فار : چغالە، بادام کوهی، اَرژِن، بخورک] بادامی کێوی، بادەمچە، بایەف _ بایف _ بایڤ( حاجی بایڤ)، چوالە، چەقێلە، دەنکک، دەیندک، شفشنک( باد : دهۆک و زاوێتە)، شواشینی( شەقڵاوە)، کاڵەشین : دەوەنێکی گەڵا وەریوە لە ناوچە بەردەڵانییە وشکەکان و زورگەکاندا دەڕوێت. هەروەها لە ناوچەی دارستانە نزمەکان و شوێنە لێژەکاندا. ئەم دەوەنە بێدڕکە، کە گوڵ دەکات بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان جوانە، بەرەکەی لە بەری بادەم دەچێت، دەخورێت. ناوکەکەی تاڵە. [ Bot : Prunus Arabica, Amygdalus arabica]. [ ئینگـ : hazelnut ، Mountain Almond ][ ناوی زانستی : Amygdalus Scoparia، لە خێزانی :Rosaceae].

کاڵەشین یان چەقالە درەختیلەیەکی جوان و قەد و گەڵا سەوزی تێر و دڕکاویە و لقی زۆر دەردەکات . بە سروشتی و خۆڕسکانە لە قەدپاڵ و تەلانی ناوچە شاخاویەکانی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و ئامریکا و ئاوروپا دەڕوێت . ئەو ناوچانەی ئەم درختە سروشتیە تیایدا گەشەدەکات و دەڕوێت نزیکەی ( 800 بۆ 2700) مەتر بەرزە لەسەر ئاستی ڕوی دەریاوە . بادامی کێوی یان چەقالە (کاڵەشین ) لە کوردستان دوو جۆری دەبیندرێت کە :

لەبەر تۆخی و ڕەنگی تێری سەوزی قەد و گەڵاکانیەتی هەموو دەزانن کە لە کوردەواریدا زۆرجار ڕەنگی شین و سەوز لە جێگەی یەکتر بەکاردەهێندرێن بەتایبەتی شین وەکو شینایی دەرودەشت یان درەختەکە ، گەنمەکە شین بووە ( سەوزبووە ).

1-  چەقالەی گوڵ سپیeqaley guľ sipî: ن:[ ڕوو] ئەم جۆرە لە چەقالە زیاتر بەربڵاوە و لە زۆر ناچەی شاخاوی کوردستان بەدی دەکرێت .قەد و لقەکانی باریک و درێژو سافن لەگەڵ بوونی دڕک ڕەنگی قەدو گەڵاکانی سەوزێکی تۆخن ، گەڵاکانی درێژکولە و باریکن لەسەرتای وەرزی بەهاردا گوڵ دەکات و ڕەنگی گوڵەکان سپییە ، بەری ئەم درختیلەیە لەشێوەی دەنکی چوالەدایە و تامی تفت و تاڵە .[ ئینگـ : white flower almond]

2 – چەقالەی گوڵ پەمەییeqaley guľ pemeyî: ن:[ ڕوو] ئەم جۆرە لە چەقالە بە ڕنگی گوڵەکەی کە پەمەییە جیادکرێتەوە هەورەها قەد و لقەکانی ناڕێکن و ڕەنگی خۆڵەمێشیان هەیە و دڕکەکانی درێژ و نووک تیژن و گەڵاکانی وردترن لە جۆری گوڵ سپی . لەسەرتای بەهاردا گوڵ دەکات و دیمەنێکی جوان و ڕەنگین بە ناوچەکە دەبەخشیت بەری ئەم درختیلەیە لەشێوەی دەنکی چوالەدایە و تامی تفت و تاڵە . بەپێ ی بەدواداچونی من چەقالەی گوڵ پەمەیی کەمتر بەربڵاوە و لە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نەمبینیوە بۆیە پێشنیار دەکەم ئەم جۆرەیان ( چەقالە)ی گوڵ پەمەیی ناوبنرێت Kurdika almond ...[ ئینگـ : pink flower almond].

چەقالەخۆش کردن/çeqale xoş kirdin: کتپ: چەقاڵە سوێرکردن.

چەقالە سوێرکردن/çeqale swêr kirdin: کتپ: دەتواندرێت خوێی پێدا بکرێت و بخوڕێت. ڕەنگە لە هەندێ فەرهەنگ و پەڕتووکدا بنووسن چەقالە و بادەم یەک شتن، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە. لە یەک دەچن بەڵام دوو شتی جیاوازن، بادەم توێکڵەکەی و ناوکەکەشی دەخورێت، بەڵام چەقالە توێکڵەکەی ناخورێت تەنها ناوکەکەی دەخرێت ئەویش بە سوێرکراوی.

چەقالەی تاڵ/ĉeqaley taľ: نتـ:[ ڕوو]  بادەمی تاڵ، بەرەبایەف : بەری دارێکی کێوییە، خوەش دەکرێت و دەخوڕێت.

دارچەقالە/darçeqale: نتـ:[ ڕوو] باهیڤوایم، بایەف، چەغاڵە(ئەردە)، چەقێلە، چووالەشێنکە، شەواڵشینک، شڤشینک، کالەشین : ناوکی تاڵ و شیرینی هەیە، خۆشدەکرێت.[ Bot : prunus kotschyi].

{ تێبـ : بەڕاستی بۆ خۆشم تووشی گێرەشێوێنی بووم لە نێوان ئەم سێ ناوەدا، بە هیوام ڕووکناسێک ڕاستی کاتەوە}.

رۆنی چەقالە/řonî çeqale: نتـ: كاتێك بەری ئەم دارە پێدەگات و پێش ئەوەی وشك بێت دەتواندرێت سوود لە ڕۆنەكەی دەربگیرێت.  

{ تێبینی : ڕەنگە لە هەندێ فەرهەنگ و پەڕتووکدا بنووسرێت كە چەقالە و بادەم یەک شتن، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە. لە یەک دەچن بەڵام دوو شتی جیاوازن، بادەم توێکڵەکەی ناخورێ ناوکەکەی دەخورێ، کەچی چەقالە توێکڵەکەی دەخورێت}.

چەقالە( کاڵەشین ) یان بادامێ کێوی لەڕوی تەندرەستیەوە سودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەو زەیتەی Almond oil کە لە بەرە(تۆوە ) کەی دەردەهێندرێت لەوانە :
• بۆ ڕەوانی. واتە ئەوانەی توشی قەبزی دەبن .
• دژە کرمی ناو دەم و سەر پێست .
• چارەسەری تەنگەنەفەسی و گرانی هەناسەدان .

سوودی چەقالە/sûdî çeqale: نتـ: چەقالە چەندین سوودی زۆر گرنگی هەیە لەوانە ( ئاو و هەوا خۆش دەكات، بەربەستە بۆ پلەی گەرمای بەرز و نزم، سامانی هەنگ لە ناوچەكە پەرە پێدەدات كە ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە سەرقاڵی پەروەردەكردنی هەنگن، بۆ باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان زۆر گرنگەو لە كاتی سەرما و گەرمادا سوودی لێدەبینن، هەروەها لەڕووی ئابوورییەوە بەرهەمەكەی بۆ گوندنیشینان گرنگە).

 شێوازی چاندنی رووەكی چەقالە/şêwazî çandinî řuwekî çeqale: نتـ:  هەندێ رووەكی دیكە لە ناوچە بەردەڵانییەكانی ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بكرێن بەرووبەرێكی سەوزایی. نرخی خۆراكی گرنگیی ئەم رووەكەشمان خستەڕوو كە رێژەیەكی زۆر رۆنی تێدایە و یەكێكە لە رووەكە باشەكان، پێكهاتەی گرنگیی دیكە شی تێدایە و دوای خۆشكردنی سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی شەكرە بوون. هەروەها ئەم رووەكە دەتوانێت تەنها بە باران لە ژینگەیەكی سەختدا بژی.

.

.

.

.

{ سەرچاوە :

8 / دیاكۆ

}