شەلەم/šelem: ن:[ ڕوو] تیتوو( کباک)، شەڵغەم، شێلم : سەوزەیەکی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی کە تێیدایە سێجار کەمترە لەو بڕە وزەیەی کە لە ھەمان بڕی پەتاتە دایە. شێلم گەلێک ماددەی خۆراکی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، ڤیتامین C، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیک ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، کۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. [ ئینگـ : Turnips][ لا : Brassica rapa subsp. rapa]

گرێکییە کۆنەکانیش شێلمی بەکارهێناوە، سەلکی شێلم دەخورێت، سەلکی شێلم ڕەنگی پەمبەیی و سپییە، بەڵام  ناوەخنەکەی سپی یە. بەکاڵی دەکرێتە سەلادە و بەکوڵاوی دەکرێت بە شۆربا.  

.

.

 

.

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە 84 kJ (20 kcal)
  پرۆتین  1.1 g
  کاربۆهیدرات  4.4 g
  رێشاڵ  g 3.5
  چەوری  0.2 g
  شەکر  g 0.5
  ئاو  
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A  48% 381 μg
 ڤیتامین Thiamine (B1)  4% 0.045 mg
 Riboflavin (B2)  6% 0.072 mg
 Niacin (B3)  3% mg 0.411
 Pantothenic acid (B5)  5% 0.274 mg
 ڤیتامین B6  14%  mg 0.18
 Folate (B9)  30% 118 μg
 ڤیتامین C  33% 27.4 mg
 ڤیتامین E  13% 1.88 mg
 ڤیتامین K  350% 368 μg
  کانزاکان  کالیسیۆم  14% 137 mg
 ئاسن  6% 0.8 mg
 مەگنیزیۆم  6% 22  mg
 مەنگەنیز  16% 0.337 mg
 فۆسفۆر  4% 29  mg
 پۆتاسیۆم
4% 203 mg
 سۆدیوم  2%  29 mg

.

.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی شێلم بریتین لە :

سووککردنی نیشانەکانی ھەوکردنی رۆماتیزمی جومگەکان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون،

بەھێزکردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەکان،

پاراستنی کۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی،

پاراستنی خوێنبەرەکان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی کە ماددە دژەئۆکسانەکانی ناو شێلم دژی ماددە یان کۆلکە سەربەستەکان دەوەستن.  

نایەڵن کە کۆلیستیرۆلی خەراپ LDL بە کرداری ئۆکسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەکاندا بنیشێت،

باشترکردنی تەندروستی سییەکان بەوەی کە ھەوکردن.  

نیشانەکانی ھەوکردن سووک دەکات بەتایبەتی ھەوکردنی بۆڕی ھەوا کە زیاتر لە جگەرەکێشەکاندا بەدی دەکرێت، ھەروەھا خواردنی شێلم بەھۆی رێژە بەرزەکەی ڤیتامین E رۆڵی ھەیە لە پاراستنی خانەکانی مێشک لە کزبوونی فرمانەکانیان کە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.

شێلم بۆ دروست کردنی شەلەم بە کاردێت کە چێشتێکی کۆنی کوردییە.

: خواردنێکی کۆنی کوردییە کە بە زۆری لە زستاندا دەخورێت. ئەم چێشتە بە گەنمی دەساڕکراو و گیای شێلم دروست دەکرێت و دەستەخوشکی دۆینەیە. 

.

شەلەم یان شەلەمین یەکێک لە خواردنە سەرەکییەکانی زستانانی کوردەوارییە، رەنگە ئێستا ساز کردنی ئەم خواردنە لە کەمیی دابێ، بەڵام لە رابردوودا یەکێک لە خواردنە خۆشەکان بووە. دەستە برای “دۆینە” (ترخێنە) هەمیشە ناویان پێکەوە دێ، “دۆینە و شەلەم”. گەورەماڵان و ئەوانەی دەستڕۆیشتوو بوون شەلەم و گۆشتینان لێ دەنا کە ئەو سەردەمانە و ئێستاشی لەگەڵ بێ خواردنێکی دەستڕۆیشووانە و ئەعیانانە بوو. ئەم خواردنەیان لەبەر ئەوە ناو ناوەتە شەلەمین کە گیای شەلەم(Menteha pulegium)ی تێ دێدایە. گەنمی گوڵاو (دانە کۆڵانە) و دوای ویشک بوونەوە هاڕدراو (نابێ زۆر بهاڕدرێ کە وەک ئاردی لێ بێ، بۆیە بە دەستهاڕ دەیهاڕن) لەگەڵ دۆی ترش و شەلەمی هەنجراو لە شێوێنێکدا دوای ئەوەی چەند رۆژ ترشا، بە شێوەی گونک لەسەر پوونگەی تەڕ و تازە لە بەر خۆرەوە وشک دەکرێتەوە و هەڵدەگیردرێ بۆ وەرزی سەرما و زستان. کە لێیانا لە پێشدا لە ئاودا دەیخوسێننەوە و پاشان ئەگەر هەبێ گوێز و کشمیشی لەگەڵ گۆشت تێدەکەن و ئامادەی خواردن دەبێ.

.

شەلغەم، شیلەم، شیلم، شەلم، ترپۆکە، گیایەکە گەڵا پانە وەک ترپ دەچی و گەڵاکانی تۆزی توکنن و رەنگیکی سەوزی کاڵیان هەیە، لە تیرەی “خاجییەکان” Cruciféres و لە جنسی Brassicaیە، کە سەلکی زلی پڕڤیتامین و مەوادی خواردەمەنیان هەیە، گیایکە دوو ساڵانە، یانی ئەگەر بیانەوی تۆمی لی بگرن ساڵی دووهەم گوڵ و تۆم دەکا، بەڵام تامی وەک ترپ توون نییە، ڤیتامینی A و B و C و کالسیۆم و فوسفور و منیزمی تێدایە و دەرمانی کۆکە و سینگ ئێشە یە و ئێسک بەهێزتر دەکا. ئەم گیایە لە بەر سەرما خۆڕاگرە و گەرمایکی زۆریشی بۆ بار هینانی پیویست نیە. گەڵاکەی و سەلکەکەی لە شەلەم (چێبەشێکی کوردانەیە) دەکەن، سەلکەکەشی بە کوڵاوی دەخۆن و بۆ دەرمان زۆر چاکە، سەلکەکەشی ورد دەهەنجنن و لە گەڵ بڕوێش و دۆ تیکەلی دەکەن و تاکو باش ترش دەبێ لە تیانەیکدا رای دەگرن، پاشان لەبەر هەتاو لە سەر گیای پونگە وشکی دەکەن و هەڵی دەگرن بۆ زستان، چەند کڵۆی لە گەڵ هێندی گۆیز و کشمیش و گۆشت و پیازداخ و… دەکوڵینن و چێشتی شەلەم و گۆشتی لیدروست دەکەن، ئەوانەش نەدارن لە گەڵ هێندی لەتکە نۆک دیکوڵینن و چێشتی شەلەمی لی دروست دەکەن کە زۆر بە تامە و بۆ سەرمای زستان زۆر بە کەڵکە. ئەمانەش دوو جۆری دیکەن B. rapa radpifera و B. napus ئەمەیان بە ئینگلیسی Wimd turniپە. B. rapa omeifera ئەم جۆرەی زۆر چەورە. بە فەرانسەویش navet و بە ئینگلیسی Turniپی پێئەڵێن، بەڵام ئینگلیزی بە گەڵا سەوزەکانی ئەڵێن Turnip green. لە ف.م. و ف.ع. و م.گ. کەڵک وەرگیراوە

.

هەنگاوەکانی دروست کردنی شەلەم
۱.سەرگی شەلەمەکە لە گەڵاکانی جیا ئەکەینۆ
۲.سەرگی شەلەمەکە و گەڵاکانی بەجیا ورد دەکەین
۳.بڕوێشەکە دەکوڵێنین و بڕێک خوێی تێدەکەین
٤.دوای کوڵانی بڕوێشەکە بڕوێشەکە سارد دەکەینەوە
٥.دواتر بڕوێشەکە و شەلەمەکە تێکەڵی یەکتر دەکەین
٦.دواتر دەخەینه شوێنێکی داخراوەوە
۷.ڕۆژانە بەدەس هەڵیدەشاوین تا شەش بۆ حەوت ڕۆژ

.

لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە، ئاگر بەرۆکی دارستانەکانی ناوچەی شەلەمی ئیلامی گرتووە. ئاگرێک کە تا رۆژی هەینی 5-6-2015  بەردەوامبوو، واتە رۆژی جیهانیی ژینگەپارێزی.

.

دایەلەو وەختەو “دایە” خۆی کرد بە “مەمان”
“شەلەم” و “دوینە” بڕیـــا لــــە مــــاڵمان”کەلانەی” لابرد، هاتـــە پێش “پیتزا”
لە جێی ماڵداری، کەفتە شۆن “ویزا””سوسیس” و “کالباس” بووە بە شێومان
چاک “ماکارونی” ئـــەکـــا پەشێــــــومان”ساندویچ” هات و ون بوو “بابۆڵە”
“مەمان” نازانــێ لێنــــــــێ “پڕپۆڵە”تۆخۆا بەسیـــەتـــی ئیـــــــتر ئە کایـــە
“مەمان” خۆت کەرەو دیسان بە “دایە”

.

 

.

.

.

.